كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەمیانی كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاراندا بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەكە، دوای بەخێرهێنانی جووتیاران و پرسیاركردن لە كێشەكانیان راستەوخۆ بۆ چارەسەركردنی كێشەی جووتیارانی لە نزیكەوە بەدواداچوونی كردو لەبەردەم ئامادەبوواندا روونی كردەوە كە لیژنەی بەدواداچوون توانیویەتی چەندین كێشەو گرفتی جووتیاران چارەسەربكات لە هەموو بوارەكاندا چ راستەوخۆ تێبینی و سەرنجیان بۆ چارەسەركردن خستۆتەڕوو یان لەرێی ئاراستەكردنی نووسراو بۆ فەرمانگەكانی پەیوەندیدار، هیواشی خواست كە لیژنەكە بتوانێت هەفتانە چاوی بە جووتیاران بكەوێت و لە نزیكەوە لە گرفتەكانیان بكۆڵێتەوە. دواتر ژمارەیەك لە جووتیاران باسیان لە گرفتی یەكلایی كردنەوەی كێشەی زەوی وزار و بیرلێدان كرد كە جەختكرایەوە ئەمە بەپێی رێنماییەكان ئەنجام دەدرێت، بۆیە پێیان ڕاگەیاندرا وەزارەت بەپێی تواناو رێنماییەكان مامەڵە لەگەڵ هەموو كێشەكان دەكات و مافی هەموولایەكیش دابین دەكرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 11/04/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 786 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department