بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت سەردانی كۆمپانیای میرسین بۆ بەرهەمەكانی شیرەمەنی كرد، لە لایەن ئاراس ئەنوەر بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیاكەو ژمارەیەك لە ئەندازیارو كارمەندانەوە پێشوازی كران، لەم سەردانەداوەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و شاندی یاوەریی قۆناغەكانی بەرهەمهێنانیان لە كۆمپانیاكە و تاقیگەوە چۆنێتی پشكنینی شیرو ماددەكانی بەسەركردەوە كە بە كوالیتی جیهانی بەرهەمەكان دروست دەكرێن، جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە لە هەرێمی كوردستان هانی بەرهەمی خۆماڵی بدەین و پشتگیریی تەواوی لێ بكەین، ئاماژەی بەوە كرد كە تەندروستی هاووڵاتیان زۆر گرنگەو پێویستە لە بەرهەمهێناندا رەچاوی ئەم لایەنە بكرێت، ئەم كۆمپانیایە كە بەرهەمەكانی ماست و پەنیرو قەیماغ و كەرەو ماستاو بەرهەم دێنێت، هاوكات لە توانایدایە 400 تەن بەرهەم بهێنێت و لە ئێستاشدا تەنیا 100- 150 تەن رۆژانە بەرهەمی لە ناوەوەی هەرێمی كوردستان دابەش دەكات، بە نیازیشە لە داهاتوودا بەرهەمەكانی لە ناوەڕاست و باشوور دابەش بكات، لە لایەكی دیكەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و شاندی یاوەریی پڕۆژەی سۆفی گرین هاوسی لە دەڤەری شەمامك بەسەركردەوە، لە میانی سەردانەكەدا چاوی بە ئیبراهیم سۆفی خاوەنی پڕۆژەكە كەوت، لە نزیكەوە گوێی لە باسێك گرت سەبارەت بە بەرهەمەكانی خانووەكە كە لەسەر رووبەری 353 دۆنم زەوی دامەزراوەو 250 خانووی پلاستیك لەخۆ دەگرێت و 130 خانووش لەژێر دامەزراندندایە، بە گوتەی خاوەن پڕۆژەكە لەم خانووانەدا رۆژانە 40 تەن خەیارو تەماتەو بیبەر بەرهەم دێنێت ئەمە وێڕای چەندین جۆری دیكەی سەوزەو میوە، ئەمەو لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وێڕای دەستخۆشی لە خاوەن پڕۆژەی سۆفی گرین هاوسی لە دەڤەری شەمامك ئاماژەی بەوە كرد كە وەزارەت هەمیشە لەخەمی بەرهەمی ناوخۆدایە و بە یاسا پارێزگاری لێ دەكات و روونیشی كردەوە كە لە ئێستادا وەزارەت بە پێی ئەو رێنماییانەی دەریكردووەو پارێزگاری لەم بەروبوومانە دەكات كاتێ كە باجی داناوەتە سەر بەرهەمی هاوردە لە كاتی پێگەیشتنیان بە مەبەستی ئەوەی كە جووتیاران زەرەر نەكەن و زیاتریش هانی جووتیاران بدرێت بۆ زیادكردنی بەرهەم، دووپاتیشی كردەوە كە ئەزموونی خانووی پلاستیك لە هەرێمی كوردستان پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەخۆیەوە دیوە دوای ئەوەی كە لە ئێستادا بە هەزاران خانوو لە سەرجەم ناوچەكاندا دەبینرێن كە هاریكاریی سەرەكین بۆ بەرهەمهێنان و خستنە بازاڕی بەروبوومەكان كە لە هەمان كاتیشدا فاكتەرێكی گرنگن بۆ كەمكردنەوەی بەروبوومی هاوردە و زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆو بووژانەوەی ژێرخانی ئابووریی كوردستان.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی