كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو جێگری كونسوڵی گشتيی هەنگاریا كۆنووسی جێیەجێكردنی پڕۆژەكانیان واژۆكرد

لە دیوانی وەزارەت بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو ئيشتيڤان ئیمری جێگری كونسوڵی گشتيی هەنگاریا كۆنووسی خاڵەكانی كۆبوونەوەی رۆژی 7/2/ 2017 ی نێوان وەزارەت و شاندی كۆماری هەنگاریايان واژۆكرد، بە پێی ئەو كۆنووسە كە دوای كۆبوونەوەكەی رابردوو دێت لە نێوان ژمارەیەك لە بەرپرسی بازرگانی و كۆمپانیاكان و نوێنەرانی وەزارەت، بابەتە گرنگەكانی رێكەوتنەكە بریتین لەو خاڵانە: 1- لايەنی هەنگاری رەزامەند بوون لەسەر كاری هاوبەش بۆ وەرگرتنی قەرز بۆ هەردوو پڕۆژەی مانگای شیرو شیرەمەنی و پڕۆژەی ماسیی تیلاپیاو جێبەجێكردنیان بە هاوبەشی، بەڵام پڕۆژەكانی دیكە (وشترمەل، پەلەوەری تەواوكەر، ساردخانە) دەهێڵرێنەوە بۆ داهاتوو بۆ زیاتر دیراسەكردن). 2- دەستنیشان كردنی ئەولەویەت و مەبەست و ئامانج و سوودەكانی هەر پڕۆژەیەك بەجیاو لایەنە سوودمەندەكان دیاری بكرێن. 3- دیراسەكردنی هەر پڕۆژەیەك بەجیا و پێدانی زانیارییەكان كە پێشتر ئامادەكراون لە لایەن وەزارەت و كۆمپانیا خۆماڵییەكان بە لایەنی هەنگاری. 4- ئەو بابەتانەی پەیوەنديیان بە سەرچاوەی قەرز هەیە لە هەنگاریا كە ئیكزیم بانكە وەك جۆری گەرەنتی و چۆنێتیی وەرگرتن و دانەوەی قەرز و شێوازی كاری هاوبەشی كۆمپانیاكانی خۆماڵی و هەنگاری لەژێر مەرجی بانك بە كراوەیی بهێڵدرێتەوە تاكو شاندەكە دەگەڕێتەوە هەنگاریا و لەگەڵ بانكی ناوبراو تاوتوێی دەكەن. 5- لەدوای رەزامەندیی ئیكزیم بانك لەسەر سەرچاوەی گەرەنتی لە هەرێمی كوردستان بە پاڵپشت بە رەزامەندیی ئەنجومەنی باڵای ئابووریی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای نووسراوی ژمارە 7199 لە 8/7/2015 كە بریتین لە بانكی نێودەوڵەتیی كوردستان و بانكی هەرێمی كوردستان، راستەوخۆ دەست دەكرێت بە ئامادەكردنی دۆكیومێنتی پڕۆژەكان و سوودی ئابووریی هەر پڕۆژەیەك بەجیا بۆ ئەوەی پێشكەشی بانكی ناوبراو بكرێت، شایانی باسە لە رێورەسمی واژۆكردنەكەدا ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی و لایەنی تەكنیكی وەزارەت و شاندی یاوەری جێگری كونسوڵی گشتيی هەنگاریا ئامادەبوون.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 09/02/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 494 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department