كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:02 AM
وەزیری كشتوكاڵ لەگەڵ جێگری كونسوڵی پۆڵۆنیا و وەفدێكی ڕێكخراوی كوردی- پۆڵەندی بۆ گەشەپێدان كۆبۆوە

بەرووبوومی كێڵگە كشتوكاڵی و رەز و باخ و كێڵگە پەلەوەرییەكانی كوردستان لە زۆربەی وەرزەكانی ساڵدا بەتایبەتیش لە هاویندا بە زیادەوە بەشی پێویستی ناوخۆیی دەكات و بۆ سودمەن بوونی زیاتری جووتیاران و كشتیاران پێویستمان بە دۆزینەوەی بازاڕ لە دەرەوەی كوردستان و هەناردەكردنی ڕاستەوخۆ هەیە، یان بە پشت بەستن بە پیشەسازی خۆراك و لە قوتونان هەیە لە هەردوو بوارەكەشدا وڵاتانی دەرەوە دەتوانن بازرگانی و وەبەرهێنانی گەورە بكەن لەكەرتی كشتوكاڵی و بازاڕەكانی سەوزە و میوەی كوردستان. ئەمەبەشێك بوو لە وتەی خاتوو بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو، لە میانی دیدارێكیدا لە گەڵ (ویتۆڵد كراجیوسكی) جێگری كونسوڵی پۆڵۆنیا لە كوردستان و وەفدێكی(ڕێكخراوی كوردی- پۆڵەندی بۆ گەشەپێدان) كە ئەمرۆ (5/8/2019) لە دیوانی وەزارەتی كشتوكاڵ بەرێوەچوو. لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی پەیوەندی وهەماهەنگی نێوان كوردستان و پۆڵەندا لە بواری كشتوكاڵ و بەنداوەكان، هەروەك باس لە كردنەوەی پێشانگایەكی تایبەت بەكۆمپانیا كشتوكاڵییە پۆڵەنداییەكان كرا كە بریارە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ لە كوردستان بكرێتەوە و هەردوولا كۆك بوون لەسەر ئەوەی پێشانگاكە دەبێتە دەرفەتێكی گرنگ بۆ ئاشناكردنی كۆمپانیا پۆڵەندییەكان بە بەرووبوومی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان و جووتیارانی كوردستانیش بتوانن ئاشنا ببن بە ئامێر و تەكنەلۆژیا و بەرهەمی كشتوكاڵی پۆڵەندا. وەزیری كشتوكاڵ ڕایگەیاند: لە ڕێگەی كونسوڵخانەی پۆڵەندا و رێكخراوی كوردی – بۆگەشەپێدانەوە دەیانەوێ پێشنیاز بدەنە كۆمپانیاو وەبەرهێنەرانی پۆڵەندا بۆ ئەوەی لە كوردستان وەبەرهێنان بكەن لە ڕێگەی دامەزراندنی كارگەی جۆراوجۆری خواردن وخواردنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش پشت بە بەرووبوومی جووتیارانی كورد ببەستن وەك كەرەستەی خاوی ئەوجۆرە پیشەسازییە. هەردوولا تەئكیدیان لە بەردەوامی پەیوەندی و هاوكارییەكانیان كردەوە و كونسڵخانەی پۆڵەندا بەرەسمی بانگهێشتی وەزیرو وەفدێكی وەزارەتیان كرد بۆ سەردانیكردنی پۆڵەندا و ئاگاداربوون لە پێشكەوتنەكانی ئەو وڵاتە لە بواری كشتوكاڵ و بەنداو و ئاودێری.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 05/08/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 63 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department