ئەمڕۆ 4-8-2015 بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرپەرشتی كۆبوونەوەیكی فراوانی لەگەڵ سەرجەم فەرمانبەرو كارمەندانی فەرمانگەكانی ناو وەزارەت كرد، لە كۆبوونەوەكەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتی و راوێژكاران ئامادەی بوون، بە تێروتەسەلی رۆشنایی خستە رەوشی ئێستای هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بەشێوەیەكی گشتی، لەم بارەوە روونی كردەوە كە پێویستە بەر لە هەموو شتێك پارێزگاریی لە دەستكەوتەكان بكەین و ئەو قەوارەیەی كە لەئێستادا هەمانە بپارێزین و پەرەی پێ بدەین بۆ گەیشتن بە قەوارەیەكی سەربەخۆی كوردستان، هاوكات ئاماژەی بە رەوشی ئێستاو ئایندەی كوردستان كرد لەسایەی ئەو هەلومەرجە ناوخۆییی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتییە، لەم رووەوە هیوای خواست كە هەموو كێشەكانی دەستووری و سەرۆكایەتیی هەرێم بە سازان و تەبایی چارەسەربكرێن لە نێوان لایەنەسیاسییەكان تاكو كوردستان لەم هەلومەرجە دژوارەدا لەم هەموو قەیرانانە رزگاری بێت، سەبارەت بە شەڕی داسەپێنراوی داعش بەسەر عێراق و كورد بە تایبەتی، جەختی لەوە كردەوە كە پیلانێكی نێودەوڵەتییە و دروستكراوی وڵاتانی دیكەیە بۆ شكست پێهێنانی قەوارەی واقع حالی كوردستان و ئەو دەستكەوتانەی بەدی هاتوون، هەروەها دوورخستنەوەی پیلانی تیرۆریستان لە وڵاتەكانی خۆیان و رۆڵی پێشمەرگەی كوردستانیشی لە بەرگریكردن لە سنووری هەرێمی كوردستان بەرز نرخاند، لەلایەكی دیكەوە هیوای خواست كێشەی كورد لە توركیا بە ئاشتیانە لە نێوان لایەنە كوردییەكان و حكومەتی توركیا چارەسەر بكرێن، لە كۆتاییدا باسی لە هەندێ بابەتی ئیداری كرد كە پەیوەست بوون بە بەڕێوەچوونی كاروبارەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە