كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
لەرۆژی جیهانیی ئافرەتاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو فەرمانبەرانی ئافرەتی خەڵات كرد

بە بۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانیی ئافرەتان بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ كارمەندان و فەرمانبەرانی ئافرەتی نێو وەزارەت كۆبۆوە، لە كۆبوونەوەكەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت ئامادەی بوون، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پیرۆزبایی ئەو رۆژەی لە فەرمانبەرانی ئافرەت كردو هیوای تەمەن درێژی و سەركەوتنی لە ژیان وەزیفی و ئاسایی بۆ خواستن، دواتر بە تێروتەسەلی باسی لە رۆڵی ئافرەت كرد لەنێو خێزان و كۆمەڵگەداو ئەو ئەركە قورسەی لەسەر شانییەتی لە پەرەوەردەكردنی نەوەی نوێ و بەردەوامیی كاروانی ژیان، ئینجا باسی لە ئەرك و مافەكانی ئافرەتان كرد كە لە قورئانی پیرۆزو فەرموودەكانی پێغەمبەر (دخ)دەست نیشان كراوەو لەم رووەوە جەختی لەوە كردەوە كە ئافرەتان پێویستە خۆیان مافەكانیان بەدەست بێنن نەك پیاو پێیان ببەخشێت، لەم سۆنگەوە دووپاتی كردەوە كە هەردووكیان یەكسانن و خوای گەورە زڕۆر رێزی لە ئافرەت گرتووە و لەسەر پیاوانیش پێویستە مافیان زەوت نەكەن، چونكە ئەوانیش بەشدارن لە پێشخستنی رەوڕەوەی پێشكەوتنی كۆمەڵگا و لە هەموو روویەكەوە توانیویانە هەنگاو هەڵێنن لە سەرجەم بوارەكانی داهێنانی زانستی و رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی و ئابووریدا، دواتر لە رێوڕەسمێكدا رێزی لە فەرمانبەرانی ئافرەت گرت و دیاریی بەسەردا دابەشكردن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 08/03/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 776 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department