كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
زانایان و بانگخوازانی كۆمەڵەی ئیسلامیی كوردستان رۆڵی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو زۆر بە بەرزییەوە دەنرخێنن

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە دیوانی وەزارەت پێشوازی كرد لە شاندێكی نووسینگەی هەولێرو دەوروبەری زانایان و بانگخوازانی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان، لە دیدارێكدا كە دكتۆر خالس ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی دیوان ئامادەی بوون، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەگەرمیی پێشوازی لێكردن و باسێكی تێرو تەسەلی رەوشی كشتوكاڵی كوردستانی بۆ خستنەڕوو، لەم بارەوە روونی كردەوە كە دوای وەرگرتنی پۆستی وەزارەت هەر لەسەرەتاوە هەوڵی داوە بە پشتبەستن بە دڵسۆزانی وەزارەت لە كارمەند و فەرمانبەرو شارەزایان گوڕوتینێك بداتە بەر ئەم كەرتە و لەم ماوەیەشدا زۆر كاری باش بۆ كشتوكاڵ كراوە، بە تایبەتیش راستەوخۆ پێشوازی كردن لە جووتیاران و ئاشنابوون لە نزیكەوە بە كێشەو داخوازییەكانیان چ لە ڕۆژانی سێ شەمموان یان رۆژانی دیكە، لەم بوارەشدا جەختی كردەوە كە دەرگای وەزارەت هەمیشە كراوەیە لەبەردەم هەموو هاووڵاتییەك، ئاماژەشی بەوەدا كە چەندین جار راستەوخۆش سەردانی ناوچە جیاجیاكانی كوردستانی كردووەو لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری كۆبۆتەوەو باسی لە رێگەچارەی گونجاو بۆ كێشەكانی كردووە، هەروەها لەو شوێنانەدا لەنزیكەوە دیدار و چاوپێكەوتن و كۆڕو سیمیناری بۆ جووتیاران و خاوەن پڕۆژەكانی كشتوكاڵی و پەلەوەڕو ئاودێری كردووەو كێشەكانی بۆ چارەسەر كردوون، دواتر شاندی میوان هەر یەكە لە لای خۆیانەوە سوپاسی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویان كردو هەوڵ و تەقەلاكانی بەڕێزیانیان زۆر بەرز نرخاندو روونیان كردەوە كە هەموو ئەو چالاكی و جموجۆڵانەی رۆژانە ئەنجامیان دەدات گەواهی ئەوەیە كە لە راپەڕاندنی ئیش و كارەكان بەرامبەر بە هاووڵاتیان چالاك و كارامەیەو هەست بە بەرپرسیارێتیی دەكات بەرامبەر بە خوا و نیشتمان و گەلی هەرێمی كوردستان، لەلای خۆشیەوە عەبدولستار مەجید سوپاسی كردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و جەختیشی كردەوە كە ئەمە بەشێكە لە ئەركی نیشتمانی سەرشانی و لەمەشدا جارێكی دیكە سوپاسی كارمەندو فەرمانبەرانی دڵسۆزی وەزارەتی كرد كە بە هاوكاریی ئەوان توانیویەتی لەم چالاكییانەدا بەرەو پێشەوە هەنگاو هەڵبگرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 31/08/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 851 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department