ئەمڕۆ بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو كارمیلا فیكارا قونسڵی ئیتالیا لە هەرێمی كوردستان لە دیوانی وەزارەت گرێبەستی دەستپێكردنی بەرنامەی پڕۆژەیەكی سەرتاپاگیری گەشەپێدانی چاندنی زەیتون و بەرهەمهێنانی رۆنی زەیتون و دروستكردنی كارگەی بەرهەمهێنانی رۆنی زەیتونیان لە هەرێمی كوردستان واژۆكرد، لە رێوڕەسمی واژۆكردنی گرێبەستەكە ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت ئامادەی بوون، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەگەرمی بەخێرهاتنی میوانەكەو شاندی یاوەری كرد و سوپاسی پەیمانگەی CIHAM-BARIی ئیتاڵی كرد كە ئەم ئەركەی لەئەستۆ گرتووە و هیوای خواست كە ببێتە زیاتر بەهێزكردنی پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیتاڵیا لە بوارەكانی دیكەی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی، لەلای خۆشیەوە قونسڵی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان باسی لە پڕۆژەكە كرد كە بریتییە لە بەرنامەیەكی تێروتەسەلی پڕۆژەیەكی سەرتاپاگیری گەشەپێدانی چاندنی زەیتون و دروستكردنی كارگەی بەرهەمهێنانی رۆنی زەیتون لە هەولێر و راهێنانی كارمەندو فەرمانبەر و هێنانی شارەزای ئەو بوارە و ناردنی ستافێكی تەكنیكی لە كارمەندانی وەزارەت بۆ پەیمانگەی شاریCIHAM-BARI كە شارێكی پێشكەوتووە مەشق و راهێنانەكەش لەسەر سیستەمی ئیتاڵی بۆ بەرهەمهێنانی رۆنی زەیتوون بەهەمان كوالیتی ئیتاڵی ئەنجام دەدرێت، دوای تەواوبوونی پڕۆژەكە لایەنی ئیتاڵی بۆ ماوەی دوو ساڵ سەرپەرشتیی لەئەستۆدەگرێت، تێچووی ئەم بەرنامەیەش دەگاتە پتر لە 789 هەزار یۆڕۆ كە ئەم خەرجییەش حكومەتی ئیتاڵیا لە ئەستۆی دەگرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی