|
لەبەرامبەر بڕیارەكانی بەغدا ...وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو چەندین بڕیار تایبەت بە هەناردەی بەروبوومی پەلەوەڕو ئاژەڵ دەردەكات
|
لە پێناو پاراستنى بەرهەمى ناوخۆى پەلەوەڕ لە گۆشت و هێلکە وەک پەرچە کردارێک بۆ بڕیارەکانى لیژنەى باڵاى ئەنفلەوەنزاى باڵندەى عێراقى فیدڕاڵ و وەزارەتى کشتوکاڵى بەغدا بۆ ئەو بڕیارە سیاسییەى داویانە لە قەدەغەکردن و رێگرتن لە هەناردەى مریشک وهێلکەى هەرێم بۆ ناوەڕاست و خوارووى عێراق ، وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو ئەم بڕیارانەی دا:-
1-رێگەنەدان بەهەناردەى سەرجەم بەروبوومى ئاژەڵى بۆ ناوەڕاست وخوارووى عێراق لەگەڵ گشت ئەو بەروبوومانەى کە عێراق لەدەرەوە هاوردەیان دەکات بەشێوەى پەڕینەوە کە بە خاکى هەرێمدا دەڕوات.
2-خاوەن کێڵگەکانى هێلکەى خواردن دەتوانن بەرهەمەکانیان لە بازاڕەکانى هەرێم ساغ بکەنەوەو هەموو ئاسانکاریەکیان بۆ فەراهەم دەکرێت و بۆ ماوەى دوو مانگ سەربەست دەبن لە فرۆشتنى هێلکە بەبێ مۆرى بەسەر چوون و لەم ماوەیە دەبێت مۆرى تایبەت دروست بکەن و خەتمى دیاریکردنى رێکەوتى بەسەرچوون بۆ هێلکەکان لە دواى دوو مانگەکە دەبێتەوە مەرج لەسەریان .
3- رێگە نەدان بە هەناردەى ئالیک و پێکهاتەکانى لە خاکى هەرێم و ئەوانەى لە دەرەوەش هاوردە دەکرێت بۆ ناوەڕاست و خوارووى عێراق.
4- ئەنجامدانى کۆبوونەوەیەکى بەپەلە لەگەل کۆمەڵەى بەخێوکردنى پەلەوەڕ بۆ دۆزینەوەى چارەسەرى خێرا بۆ کەمکردنەوەى زیانەکان و لەوانەش هەوڵى وەزارەت بۆ دابینکردنى بودجەیەک بۆ کڕینەوەى بەشێک لەبەرهەمەکان.
5- کەم کردنەوەى هاوردنى گۆشتى مریشک لە دەرەوە لە سەرجەم پارێزگاکانى هەرێم و هەرکاتێک نرخ بەرز بووەوە, چاوخشاندن بەم بڕیارە دەکرێتەوە .
6- داوا لە سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران بکرێت کە ئەو وەزارەتانە پابەند بکات بەکڕینەوەى گۆشتى مریشک و هێلکەى خۆماڵى کە گرێبەستى دابینکردنى خۆراکیان لەگەڵ بەڵێندەران هەیە.
|
نوسراوه له بهروارى 09/02/2016
ئهم لاپهڕهيه 859 جار بينراوه
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه

|
|
|
|
|
|
|