بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەڵێت: گەرمیان خاکێکی بەپیتی هەیە و ساڵانە نزیکەی 6250 دۆنم دادەچێنرێت بە بەرهەمی جۆراوجۆر بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک پەیامێکی لەسەر جوتیارانی گەرمیان بڵاو کردەوە. دەقی پەیامەکە. زیادکردنی باج لەسەر بەرهەمی هاوردە یەکێکە لەهەنگاوەکانمان بۆپارێزگاری لە بەرهەمی خۆماڵی. لە 6/10 تاوەکو 10/15 بۆ هەر کیلۆیەکی تەماتە 600 دینار باجمان لەسەر داناوە. ئەمڕۆ 2020/5/13، شادیە حسێن، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان لەگەڵ هەژار ابراهیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی، كامەران عەبدوڵا، بەڕێوەبەری کشتوكاڵی خانەقین، اسماعیل محەمەد نەجم، بەڕێوەبەری باخداری و محەمەد صابر، لێپرسراوی بەشی كشتوكاڵی قۆرەتوو، سەردانی چەند جووتیارێكی نمونەیان لە سنوری بەشی كشتوكاڵی قۆرەتوو كرد، کە 280 دۆنم تەماتەیان چاندووە. دەستخۆشیمان هەیە بۆ سەردانەکەیان بۆ گوێگرتن لە داواکاریی جوتیاران. لە سەردانەکەیان جوتیارانیان دڵنیا کردەوە کە پێدانی نایلۆنی تونێل، کودی کیمیایی و قڕکەری مێروو بەردەوامی دەبێت. گەرمیان خاکێکی بەپیتی هەیە و ساڵانە نزیکەی 6250 دۆنم دادەچێنرێت بە بەرهەمی جۆراوجۆر.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی