كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
شاندێكی باڵای حكومەتی توركیا سەردانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی كرد بەهێزكردنی پەیوەندییەكان و واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكگەیشتن تەوەری گرنگی دیدارەكە بوون

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە زیهنی توكرول پاشكۆی بازرگانی لە كونسوڵخانەی توركیا لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی باڵای هەردوو وزارەتی كشتوكاڵ و ئابووریی ئەو وڵاتە، لە كۆبوونەوەیەكدا كە بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوان و پلان و بەدواداچوون و باخداری و ڤێتێرنەری بە وەكالەت و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دیكەی وەزارەت ئامادەی بوو، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ناوی حكومەتی هەرێم و وەزارەتەوە بە گەرمی بەخێرهێنانی كردن و ئاماژەی بە پەیوەندییەكانی نێوان توركیاو هەرێمی كوردستان كرد لە رووی سیاسی و ئابووری و بازرگانی و جەختیشی كردەوە كە توركیا وڵاتێكی دراوسێی هەرێمەو هەردوولا پەرۆشی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانن، ئەوەشی بۆ شاندەكە روون كردەوە كە لەكاتی سەردانی شاندی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بۆ توركیا لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی ئەو وڵاتە یاداشتانمەیەكی لێكگەیشتنیان گەڵاڵەكرد بەڵام لەبەر هەڵبژاردنەكان و رەوشی ئەوكات نەتوانرا واژۆبكرێت، بۆیە هیوادارین بتوانین لە ماوەیەكی نزیكدا واژۆی بكەین، تاكو دواتر لیژنەیەك پێكبێنین بۆ بەدواداچوونی بڕگەكان و دووپاتیشی كردەوە كە كۆپییەكی ئەو یاداشتنامەیە دەنێرین تاكو ئێوە( مەبەست شاندی میوان بوو) بتوانن ئاسانكاریی بكەن و بۆ بەرژەوەندیی توركیاو هەرێم بچێتە واری جێبەجێكردنەوە، وەزیری كشتوكاڵ هەروەها دووپاتی كردەوە كە هەرێمی كوردستان و هەموو ناوچەیەك تایبەتمەندیی خۆی هەیەو لەم رووەوە داوای كرد كە ئەو كێشانەی نێوان توركیاو هەرێم تێكەڵ بە بەغدا نەكرێت و بە تەنیا مامەڵە لەگەڵ یەكدیدا بكرێت، لە لای خۆشییەوە زیهنی توكرول پاشكۆی بازرگانی لە كونسوڵخانەی توركیا لە هەرێمی كوردستان ئاماژەی بە سەردانی سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی كرد بۆ هەرێمی كوردستان و ئەو بابەتانەی كە كاتی خۆی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای كوردستان باسی كردوون و لەسەری رێككەوتوون، بە تایبەتیش لە سێكتەرەكانی ئابووری و بازرگانی و كشتوكاڵەوە، دووپاتیشی كردەوە كە توركیا بایی 2 ملیار دۆلار بازرگانیی لەگەڵ عێراقدا هەیە، هاوكات روونی كردەوە كە گەشبینە بەوەی لە وەرزی تازەی ئەم ساڵدا 2017 لە بوارەكانی ئابووری و لەوانەش كشتوكاڵ تەكانێكی باش بەخۆیانەوە ببینن و هەردوو لا سوودی لێ ببینن، ئەمەو دوای باسكردنی چەندین تەوەری دیكە، پاشكۆی بازرگانی لە كونسوڵخانەی توركیا بە ناوی وەزیری كشتوكاڵی وڵاتەكەیەوە دیاریی پێشكەش بە وەزیر كردو دواتر وەزیری كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاویش لەبەرامبەردا دیاریی پێشكەش كرد.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 15/02/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 320 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department