شوێنى سهردانيكراو : هەولێر
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو هەمیشە لە روانگەی پشتگیری كردن لە جووتیاران و پاراستنی بەروبوومەكانیان لە سەوزەو میوە بەردەوامە لە پشتیوانیكردنی كەرتی تایبەت بە تایبەتیش لە بواری دروستكردنی عەلوەو ساردخانە، ئەمڕۆش بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت پڕۆژەی دروستكردنی عەلوەیەكی تازەی لە هەولێر بەسەركردەوە، لە میانی سەردانەیدا بەڕێزی دەست خۆشی لە سەرۆكی پڕۆژەكە بەدرەدین یوسف ئیسماعیل و هەر سێ كۆمپانیای دامەزرێنەری عەلوەكە( سینا گروپ و رێدیارو نیدسۆلیوشن) كرد بۆ ئەم هەنگاوەیان و هیوای خواست كە زیاتر خزمەت بە بەرژەوەندیی جووتیاران و بەكاربەران و سەرجەم هاووڵاتیان بكات و ببێتە بنكەیەكی بازرگانی و بووژاندنەوەی بنەماكانی ئابووری و پێشكەوتن لە شاری هەولێردا، دوای ئەوەی كە گەشتێكی بە نێو پڕۆژەكەدا كرد، لەنزیكەوە گوێی گرت لە پوختەباسێكی پڕۆژەكەو پێكهاتەكانی، كە لەلایەن سەرۆكی پڕۆژەكە پێشكەشكرا، ئەم پڕۆژەیە لەلایەن ئەو سێ كۆمپانیایەی ناوبراو لەسەر رووبەری 500 هەزار مەتر دووجا جێبەجێ دەكرێت، تا ئێستا قۆناغی یەكەمی تەواو بووە، كە تێچووەكەی 50 ملیۆن دۆلارەو قۆناغی دوومیشی 100 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت، ئەم عەلوەیە بە سیستەمێكی هاوچەرخی ئەلیكتڕۆنی و جیهانی و لە شێوەی دیزایینە پێشكەوتووەكانی چینە، هەروەها چەندین بیناو كۆگاو دوكان لەخۆدەگرێت، لەوانە سوپەرماركێتێك لەسەر رووبەری 12 هەزار مەتر دووجایە بۆ فرۆشتنی راستەوخۆ بۆ فەرمانبەرو هاووڵاتیان بە جوملە، هاوكات بازاڕێكی جوملە لەخۆدەگرێت لەسەر رووبەری 18 هەزار مەتر دووجا دروست دەكرێت كە توانای كۆگاكردنی 27 هەزار تەن سەوزەو میوەی هەیە، وێڕای 188 دوكان و پێنج هۆڵی گەورە، هەر لە پڕۆژەكەدا شوێنی باركردن و شوشتن و بەبازاڕكردن واتا هاوردەكردن و هەناردەكردنی تێدایە، شایانی باسە لە ئێستادا قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە تەواو بووە، چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەی داهاتوودا قۆناغی دوەمیش تەواو بكرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو سەردانى پارێزگارى سلێمانى کرد
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم و پۆڵۆنیا كۆبوونەوە
پۆڵۆنیا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات له كەرتی كشتوكاڵ
کارگەیەکى رۆنى زەیتوون و پیشانگایەکى بەرهەمى کشتوکاڵى لە گەرمیان دەکرێنەوە