بە مەبەستی پاڵپشتی كردنی جووتیاران و دابین كردنی بڕێكی زۆری بەرهەمی پەتاتە لە بازاڕەكانی كوردستان وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بۆ ئەم ساڵ بڕی زیاترر لە 4200 تەن بنەتۆی پەتاتە بۆ جووتیارانی سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی دابین كردووەو لە ئێستاشدا دەست بە دابەشكردنی كراوە، بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری چۆنێتی پرۆسەی دابەشكردن بێت، ئەمڕۆ بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت سەردانی كۆگایەكی بنەتۆی پەتاتەی لەسەر رێگای قوشتەپە كرد، لەم سەردانەیدا چاوی بە خاوەنی كۆگاكە كەوت و لەگەڵ ئەو جووتیارانەش قسەی كرد كە بۆ وەرگرتنی بەشی پێویستیی خۆیان لەم كۆگایە ئامادەبووبوون، لەم رووەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە وەزارەت لەپێناو زیادكردن و پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی بەردەوام لە پلانیدایە پاڵپشتیی جووتیاران بكات، دەربارەی پرۆسەی دابەشكردنی ئەم بنەتۆ پەتاتەیەش روونی كردەوە كە پێویستە ئەم بنەتۆیە بەو جووتیارانە بدرێت كە بە كردەنی دەیچێنن و بەرهەمەكەی دێننە بازاڕەوە، جەختیشی كردەوە كە بەهیچ شێوەیەك رێگە نادرێت بەر لە چاندنی لە بازاڕدا بفرۆشرێتەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەكرد كە پێویستە بە شێوەیەكی دادپەروەرانە دابەش بكرێت بە تایبەتیش بۆ جووتیارانی نموونەیی، دواتر یەكە یەكە بەشەكانی كۆگاكەی بەسەركردەوە، ئەو بنەتۆیە لەلایەن كۆمپانیاكانی KH و AGROPLANTو و ئەرز ئەلسبار و ریف كوردستانەوە لە وڵاتانی هۆڵەنداو فەرەنساو ئێرلەندا هاوردەكراوەو بە پاڵپشتیی 350 هەزار دینار لە نرخی هەر تەنێك دەدرێتە جووتیاران، ئەم بنەتۆیەی پەتاتە بەم شێوەیە دابەش دەكرێت بۆ پارێزگای هەولێر 1500 تەن و سلێمانی 365 تەن و دهۆك 2000 تەن و بۆ ئیدارەی گەرمیان 350 تەن، شایانی باسە ئەم بنەتۆیەی پەتاتە لەلایەن لیژنەی تایبەتی و تەكنیكی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی كشتوكاڵی پارێزگاكانەوە دابەش دەكرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی