كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو: ئەنجامی سەردانی شاندەكەمان بۆ هۆڵەندا بەرهەمدارو سەركەوتووبوو

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گشتی و راوێژكارانی وەزارەت كرد، لەم كۆبوونەوەیەدا بە تێرو تەسەلی باسی لە ئەنجامی سەردانەكەی بۆ هۆڵەندا كرد بە سەرۆكایەتیی شاندێك لەسەر بانگهێشتی كۆمپانیای HZPC تایبەت بە بەرهەمی پەتاتە، لەم رووەوە گوتی: خۆی و شاندەكەی لەم سەردانەدا لەگەڵ وەزیری ئابووریی هۆڵەنداو بەرپرسانی دیكەی حكومەت كۆبۆتەوە، ئاماژەشی بەوە كرد كە ئەوان بوودجەیەكی هاریكارییان هەیە بۆ پەرەپێدانی وڵاتان، پێیان راگەیاندین كە پرۆپۆزەڵی 2 تا 3 پرۆژە لە رووی كشتوكاڵەوە بۆ هەرێمی كوردستان ئامادەبكەن لە بواری راهێنان و توێژینەوەو پەرەپێدانی كشتوكاڵی، جگە لەم رێگە هاریكارییە، جۆرێكی دیكەیە هاریكارییان هەیە ئەویش بۆ ئەو وڵاتانەی كە كۆمپانیای هۆڵەندی كاریان لەگەڵدا دەكات، بۆ ئێمەش زۆر گرنگە كە كۆمپانیای HZPC كار لە هەرێم دەكات لە بواری پەتاتە، هەر لە درێژەی قسەكانیدا زیاتر گوتی: داوایان كرد دوو پڕۆژە ئامادە بكەین بە پارەداركردنی خۆیان، لەم بارەوە بڕیاردرا لە بواری ساردخانەو چاندنی شانە بۆ بەرهەمی پەتاتە ئامادە بكەین، شایانی باسە كۆمپانیای HZPC تایبەت بە بەرهەمی پەتاتە كۆمپانیایەكی بەناوبانگەو بریكاری لە هەرێمی كوردستان و بەشی زۆری بنەتۆی پەتاتە بۆ هەرێمی كوردستان دابین دەكات و لە هەرێمی كوردستانیشەوە بۆ عێراق.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 19/10/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 463 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department