كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:43 AM
لەسەر داواکاری جوتیاران ماوەی وەرگرتنی باج لەسەر بەرهەمی کاڵەک بۆ ماوەی 10 رۆژی تر درێژمان کردەوە

لەسەر داواکاری جوتیاران ماوەی وەرگرتنی باج لەسەر بەرهەمی کاڵەک بۆ ماوەی 10 رۆژی تر درێژمان کردەوە بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان لە 15حوزەیران تاوەکو 15ی ئەیلول باجی گومرگی بۆ هەر کیلۆیەک 350 دینارمان دانابوو لەسەر بەرهەمی هاوردەی کاڵەک(گندۆرە). لەئێستادا کە چەند رۆژێکی ماوە بۆ کۆتایی هاتنی ئەو ماوەیە، جوتیارانمان داوایان کرد کە ماوەکە درێژ بکرێتەوە، چونکە لە چەند ناوچەیەک بەرهەمی کاڵەکیان ماوە، بۆیە لەسەر داواکاری جوتیاران و پاڵپشت بە یاسایی پاراستن و پێشخستنی بەرووبوومی کشتوکاڵی ژمارە 4ی ساڵی 2008 بڕیارماندا بە درێژکردنەوەی ماوەکە بۆ 10 رۆژی تر، واتا وەرگرتنی باج تاوەکو 25ی ئەیلول بەرداوامی دەبێت لەسەر کاڵەکی هاوردە. بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 13/09/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 2 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department