بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی ئەندامانی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری و ئاژەڵداری و بەنداوەكان لە پەرلەمانی كوردستان كرد، لەدیدارێكدا كە بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوان و پلان و بەدواداچوونی وەزارەت ئامادەی بوون، چەندین بابەتی پەیوەست بە كشتوكاڵ و ئاودێری باسیان لێوەكرا، لەوانە كۆنتڕۆڵكردنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكان كە ساڵی داهاتوو جووتیار دەبێ بە دەستی خۆی و راستەخۆ بڕی گەنمەكەی تەسلیم بە سایلۆكان بكات و دواتر پسوولەی رادەستكردنی بەناوی خۆی لە سایلۆكان وەرگرتبێت، ئینجا سوود لە پاڵپشتیی وەزارەت وەردەگرێت بۆ دابینكردنی بنەتۆو پەیین و پێداویستیی دیكەی كشتوكاڵی، یەكێك لە داخوازییەكانی ئەندامانی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری و ئاژەڵداری و بەنداوەكان لە پەرلەمانی كوردستان بریتی بوو لە هەوڵدان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ كردنەوەی بنكەی بەبازاڕكردن لە سێمێل و كۆیە، لەم رووەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو روونی كردەوە كە لەگەڵ وەزارەتی ناوبراو هەوڵی بۆ دەدەین و پشتیوانی لەو داخوازیە دەكەین، سەبارەت بە كۆنتڕۆڵكردنی هاوردەی مەڕوماڵات ئامادەبووان باسیان لە چاوخشاندنەوە بە رێنماییەكانی هاوردەكردن كردو لەم رووەوە راوسەرنجیان خستەڕوو، ئەمەوئەندامانی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری و ئاژەڵداری و بەنداوەكان لە پەرلەمانی كوردستان دەستخۆشیان لە وەزیرو فەرمانگەكان كرد كە كاروباری هاووڵاتیان رادەپەڕێنن و جەختیان كردەوە لەسەر زیاتر بەدەنگەوەهاتنی پێداویستی و داواكاریی جووتیاران چارەسەركردنی كێشەكانیان.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی