وەزیری كشتوكاڵ: پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی ئەولەویەتی كارەكانمانە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی ئەولەویەتی كارەكانمانە، ئەمەش لەرێگەی یاساو رێنمایی پێویست. ئەم وتانەی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەحكومەتی هەرێم لەمیانی كۆبوونەوەیەك بوو لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، لیژنەكانی یاسایی و وزەو سامانەسروشتیەكانی پەرلەمان كە ئەمڕۆ چوار شەممە 20/11/2019، بەڕێوەچوو. سەرەتای كۆبوونەوەكە د. رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان باسی لە ئامانجی كۆبوونەوەكە كرد، كە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژە یاسایی پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی لەهەرێمی كوردستان، كەخوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە. دواتر كەمال مسلم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی باسی پڕۆژە یاساكەى كرد لەپێناو پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی بە رەچاوكردنی بازرگانیكردن. دواتر بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو تێبینيەكانی وەزارەتی كشتوكاڵی لەسەر پڕۆژە یاساكە خستەڕوو، تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی لەگەڵ خواستی بازاڕ. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكرد، پاراستن و زیادكردنی بەرهەمی خۆماڵی ئەولەویەتی كارەكانمانە لەرێگەی هەمواری یاسایی و رێنمایەكان بۆ ئەوەی بتوانین دەستی كەرتی تایبەت بگرین بۆئەوەی وەبەرهێنان بكەن لەكەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری. لەكۆتای كۆبوونەوەكە بڕیاردرا هەفتەی داهاتوو لیژنەی تایبەت لەنێوان هەردوو وەزارەت و لیژنە پەیوەندارەكانی پەرلەمان كۆبوونەوە بكرێت بۆ ئەوەی پڕۆژە یاساكە دەوڵەمەند بكرێت و خزمەت بە بەرهەمی خۆماڵی بكات بەرەچاوكردنی مافی بەكاربەر.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی