كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
سكرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموكراتیی كوردستان ستایشی رۆڵی وەزارەتی كشتوكاڵی كرد لە زیاتر خزمەتكردنی كەرتی كشتوكاڵدا

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموكراتیی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد كە لە بەڕێزان سادق جەباری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی و باهیر ساڵح بەرپرسی مەڵبەندیی هەولێری حزب پێكهاتبوون، لە دیدارەكەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت ئامادەی بوون، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وێڕای بەخێرهێنانی میوانان ئاماژەی بە رۆڵی نیشتمانی و كوردایەتیی بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود كرد لە هەموو قۆناغەكاندا، دواتر باس لەو بابەتانە كرا كە پەیوەستن بە كەرتی كشتوكاڵەوە لە هەرێمی كوردستاندا، سكرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموكراتیی كوردستان ستایشی رۆڵی وەزیر و وەزارەت كرد لە هەوڵی پەرەپێدانی ئەم كەرتە گرنگەو ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو هەر وەك جووتیارێك هەندێ راوسەرنجی دەربارەی پرۆسەی كشتوكاڵ هەیە لەوانە زیاتر پشتگیریی كردن لە جووتیاران لەلایەن حكومەتەوە لەم بوارەدا جەختی لەوە كردەوە كە ئابووریی هەموو وڵاتێك لەسەر سێ بنەما بەندە كە بریتین لە نەوت و دەریاو كشتوكاڵ، هەرێمی كوردستانیش لە رووی كشتوكاڵەوە خاكێكی بەپیت و ئاوو هەوایەكی لەباری هەیە كە دەكرێ هاریكار بێت بۆ بووژاندنەوەی زیاتری بەروبوومەكانی كشتوكاڵ، داواشی لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كرد كە تا بكرێت هاوكاریی جووتیاران بكرێت لە رووی ماددی و مەعنەوییەوە بۆ خزمەتكردن و زیادكردنی بەروبووم، دواتر وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە وەڵامی ئەو بۆچوون و سەرنجانە دووپاتی كردەوە كە هۆكاری سستیی پرۆسەی كشتوكاڵ زیاتر بە كەمیی بودجەی تەرخانكراوەوە بەندە، هەروەها بە ژمارەی ئەو جووتیارانەی كە كاری جووتیارییان بەجێهێشتووەو لە فەرمانگەكانی حكومی دامەزراون، دواتر ئاماژەی بە هەنگاوەكانی وەزارەت كرد لە پاراستنی بەروبوومی جووتیاران بە تایبەتیش لە كاتی پێگەیشتنی بەروبوومی خۆماڵی و دانانی باج لەسەر بەرهەمی هاوردە، هاوكات ئەنجامدانی هەڵمەتی رێنمایی بۆ زیاتر بەزانستكردنی پرۆسەی كشتوكاڵ و چارەسەركردنی كێشەی زێدەڕۆیی سەر زەویی كشتوكاڵ، ئەمەو چەندین بابەتی پەیوەست بە كشتوكاڵ بە تێروتەسەلی قسەوباسیان لەسەر كرا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 18/05/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 746 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department