كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە سەرۆكی تیمی پڕۆگرامەكانی یۆنیدۆ كرد بەم زوانە(5) خانووی پلاستیكی پێشكەوتوو لە ئیسپانیاوە دەگاتە هەرێمی كوردستان

بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە جیراڵد سیریلۆ رێیەس سەرۆكی تیمی پڕۆگرامەكان لە رێكخراوی پەرەپێدانی پیشەسازیی خۆراكی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان( یۆنیدۆ) بە ئامادەبوونی دكتۆر ئەنوەر ئەحمەد ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی توێژینەوەو رێنمایی كشتوكاڵ، لە دیدارەكەدا باس لەو یاداشتنامە لێكگەیشتنە كرا كە ماوەیەك لەمەوبەر لەنێوان وەزارەت و رێكخراوی ناوبراو واژۆكرا، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەستخۆشی لە یۆنیدۆ كرد و هیوای خواست ئەم هەماهەنگی و هاوكارییە بەردەوام بێت بۆ خزمەتكردنی كەرتی كشتوكاڵ، بە تایبەتی درووستكردنی خانووی پلاستیك بۆ ئاوارەكان تاكو بتوانن سوود وەربگرن و بە لاڕێدا نەچن و كاتی بێكارییان بەم پرۆژەیە بەسەربەرن، جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كە ئەم رێكخراوە دەتوانێت سوود لە بنكەكانی توێژینەوەی كشتوكاڵیی كوردستان و توانای مرۆیی ببینێت، جیراڵد سیریلۆ رێیەس دووپاتی كردەوە كە بەردەوام كار بۆ سەركەوتنی ناوەڕۆكی ئەم یاداشتننامەیە دەكات و لەگەڵ باڵوێزخانەكانی ئەمریكاو ئیتاڵیا هەماهەنگی دەكات بۆ هەمان مەبەست و بەدەستهێنانی هاوكاریی ماددیی و مانەوی، شایانی باسە ، بەپێی ئەم یاداشتننامەیەی ( یۆنیدۆ) لەگەڵ وەزارەت واژۆی كردووە، بینایەك بۆ سەنتەری توێژینەوەو (5) خانووی پلاستیكی پێشكەوتوو لە كەمپی هەرشەمی سەر بە شارەدێی عەنكاوەو نزیك بە بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوەی كشتوكاڵیی هەولێر بۆ هاووڵاتیانی ئاوارە كە روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە درووست دەكات كە لەم چەند هەفتەیەی داهاتوودا لە ئیسپانیاوە دەگاتە هەرێمی كوردستان و لەم خانووە پلاستیكییانەدا گوڵ و بەرووبوومی سەوزەیان تێدا بەرهەمدەهێنرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 26/01/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 573 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department