كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
لە كۆبوونەوەی لیژنەی كێشەكانی جووتیاراندا.. كێشەی ئەلەف و لێدانی بیرو هاوردەكردنی مریشك بە قاچاغ باسیان لێوەكرا

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی سەر بە وەزارەت وەك هەموو رۆژانی سێ شەمموان، لەگەڵ ژمارەیەك لە جووتیارو بەرهەمهێن كۆبۆوە، لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا روونی كردەوە كە وەزارەت بەردەوامە لە بەدواداچوونی ورد بۆ داخوازی و كێشەكانی جووتیاران بە پێی رێنماییەكان و لە رێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە، دواتر گوێبیستی كێشەكان بوو، لەوانە كێشەی ئەلەف كە هەندێ گلەیی دەربارەی نرخەكەی هەبوو، جەنابیان روونی كردەوە كە ئەوەی خۆماڵی كوالیتەكەی لە هاوردەی توركی و ئێرانی باشترە بۆیە نرخەكەی بەرزە، سەبارەت بە لێدانی بیریش جەختی كردەوە كە لەئێستادا هەندێ لە مامەڵەكانمان راگرتووە تاكو چەند جووتیارێك رێكدەكەون بەیەكەوە لە رووبەرێكی دیاریكراودا بە هاوبەشیی بیر لێدەدەن، ئەم رێوشوێنەش بۆ ئەوەیە كە كاریگەریی نەكاتە سەر ئاوی ژێر زەوی، هاوكات هەندێ كێشەی زەویی جووتیاران خرایەڕوو لەگەڵ هاوردەكردنی مریشك بە قاچاغ كە جەنابی وەزیر روونی كردەوە وەزارەت قەدەغەی كردووە، بەڵام لە هەندێ شوێن و خاڵی سەرسنوور دزە دەكات كە ئەركی چەند دەزگایەكی دیكەی پەیوەندیدارە رێگریی لەمە بكات، وێڕای چەندین كێشەی دیكە چارەی گونجاویان بۆ دەست نیشان كرا، دووپاتیش كرایەوە كە چارەسەركردنی هەندێ لەو گرفتانە بە رێگەی لیژنەی پسپۆڕ و بە هاوكاریی یەكە ئیدارییەكان لە شارو شارۆچكەكان ئەنجام دەدرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 07/02/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 502 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department