لە میانی سیمینارێكدا بە ناونیشانی( سیستەمی پاراستنی بەروبوومی خۆماڵی) كە ئەمڕۆ كۆلیژی پەروەردەی بنیادی زانكۆی سەلاحەدین سازی كرد بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی راگرو مامۆستاو قوتابیانی بەشە جیاوازەكانی كۆلیژەكە، جەختی لەسەر پێویستی بایەخدان بە سێكتەری كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان كردەوە، لە میانی سیمینارەكەدا ئاماژەی بەچەند خاڵێكی گرنگ كرد لەوانە هەوڵ و كۆششی حكومەت تاكو كشتوكاڵ ببێتە سێكتەری یەكەم و بنەمای سەرەكیی ئابووری لە كوردستان وێڕای سێكتەرەكانی دیكەی پیشەسازی و نەوت و گەشت و گوزار، دواتر باسی لە بودجەی تەرخانكراو كرد بۆ كەرتی كشتوكاڵ كە رێژەیەكی كەمە و پێویستە حكومەتی هەرێم زیاتر بایەخ بەو كەرتە بدات، سەبارەت بە پاراستنی بەروبوومی خۆماڵیش دووپاتی كردەوە كە چەندین رێوشوێن گیراوەتەبەر لەوانە دانانی باج لەسەر بەروبوومی هاوردەی كشتوكاڵ لە كاتی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆ و پەلەوەڕ، هاوكات ئاماژەی بە هەناردەكردنی هەندێ بەرهەمی خۆماڵیی كرد وەك پەتاتە و سێو بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان، دەربارەی پێشكەشكردنی هاوكاریی بۆ جووتیاران روونی كردەوە كە لەبەر قەیرانی ئابووری و دارایی لە ئێستادا ناتوانرێت بەپێی پێویست پاڵپشتیی جووتیاران و وەبەرهێنەران بكرێت، دواتر جەختی كردەوە لە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی دەوڵەتانی پێشكەوتوو لە بواری كشتوكاڵدا، لە كۆتایی سیمینارەكەدا وەڵامی پرسیارەكانی مامۆستاو قوتابیانی دایەوە كە پەیوەست بوون بە سەرجەم بوارەكانی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی