كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
سەرەتای ئەم هەفتەیە شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

شایستە داراییەکانی جوتیاران خاڵێکی سەرەکی سەردانەکەیە سەرەتای ئەم هەفتەیە شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات حوسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند: رۆژی یەک شەممە 9ی شوبات بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە هاوڕێ یەتی خالید شوانی، وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری ناوچە كوردستانییەكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و بە ئەندامیەتی چەند بەڕێوەبەرێکی گشی پەیوەندار سەردانی بەغداد دەکەن. باسی لە ئامانجی سەردانەکە کرد و وتی: شاندەکە لەگەڵ بەڕێز بەرهەم سالح، سەرۆک کۆمار، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزیری کشتوکاڵ و وەزیری سەرچاوە ئاویەکان کۆدەبێتەوە تایبەت بە شایستە دارایەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد تایبەت بە کشتوکاڵ و ئاو. حوسێن حەمە کەریم ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەردانەکە داوا دەکەین لە دەرچواندنی بڕیارو رێنمایی تایبەت مەند هەرێمی کوردستان رەچاو بکەن، بۆ ئەوەی جوتیارانمان نەبنە قوربانی. شیاوی باسە، لەگەڵ دەست بەکاربوونی بێگەرد تاڵەبانی، وەک وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو گروپێکی هەماهەنگی لەنێوان وزارەت و پەرلەمانتارانی کورد لە بەغداد دروست کردووەو ئێستا بەرداوام مانگانە نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێم بەشداری کۆبونەوەکانی بەغداد تایبەت بە کشتوکاڵ و ئاودێری دەکات.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 07/02/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 124 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department