كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەڵێنی دا بە كردنەوەی كەرەنتینەیەكی كشتوكاڵی و ئاژەڵی لە دەڤەری مێرگەسۆر

كێشەو گرفتەكانی كشتوكاڵی جووتیارانی قەزای مێرگەسۆر ناوەڕۆكی دیداری نێوان بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بەڕێز غەفور ئەحمەد مەلا سوار قایمقامی قەزای مێرگەسۆر بوو بە ئامادەبوونی محەمەد رەشید بەڕێوەبەری كشتوكاڵی مێرگەسۆر و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت، هاوكات جەخت لەسەر ئەو گرفتانە كرایەوە كە پەیوەست بوون بە داواكاری خاوەن پڕۆژەكانی پەلەوەر و پاڵپشتیكردنیان و مۆڵەتدان بە پڕۆژەكان، لەم رووەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە لە ئەنجومەنی راوێژكاریی وەزارەت ئاماژەمان بە چەندین رێنمایی كردووە و تێیدا بڕیاردرابوو ئەو پڕۆژانەی كە گونجاون مۆڵەتیان پێ بدرێت ئەوانەش كە مامناوەندین ئاسانكارییان بۆ بكرێت، ئەوانەیشی كە پێچەوانەی یاساو رێنماییەكانن مۆڵەتیان پێ نەدرێت، یەكێك لە داواكارییەكان بریتی بوو لە كردنەوەی كەڕەنتینێك لە سنووری دەڤەرەكە و لەم بارەوە وەزیر بڕیاری دا كە ئەم كەرەنتینە بكرێتەوە دوای ئەوەی كە شوێنێكی گونجاوی بۆ دەست نیشان دەكرێت، لە تەوەرێكی دیكەدا ئاماژە بە هەوڵی قەرەبووكردنەوەی جووتیاران و هەنگەوانان و خاوەن باخ و رەزەكان كرا كە بە هۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا لە ناوچەكەدا سوتاون و رووبەڕووی زیان بوونەتەوە، لەم بارەوە جەختكرایەوە كە پشتیوانی لەم داوایە دەكرێت دوای تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی كە لەئێستادا رووبەڕووی هەرێمی كوردستان بۆتەوە و دەرخستە بۆ ئەم هەنگاوە ئامادەبكرێت تاكو مافیان نەسووتێت، هەر لەم دیدارەدا داوای دروستكردنی چەند پۆندێك بۆ گلدانەوەی ئاوو سوود وەرگرتن لە ئاوی باران لەم دەڤەرە كرا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو روونی كردەوە كە لە دەرفەتێكدا سەردانی ناوچەكە دەكات و لە نزیكەوە بە كێشەو داواكاریەكان ئاشنا دەبێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 07/02/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 786 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department