كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
وەزیرى کشتوکاڵ پێشوازى لە ژمارەیەک جووتیارى پارێزگاى هەولێر کرد

بێگەرد تاڵەبانى، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، لە دیوانى وەزارەت پێشوازى کرد لە ژمارەیەک جووتیارى سنوورى پارێزگاى هەولێر، کە بە مەبەستى گفتوگر کردن دەربارەى چەند کێشەیەکى تایبەت بە کەرتى کشتوکاڵ و ساغ کردنەوەى بەرهەمى گەنم و جۆ و گازاندە کردن لە کەمى پاڵپشتى حکومەت لە چارەسەر کردنى کێشەکانی جووتیاران سەردانى وەزارەتى کشتوکاڵیان کردبوو. لەمیانى دیدارەکەى ئەمرۆ (٢٩/١/٢٠٢٠)دا، وەزیرى کشتوکاڵ گوێی لە داواکاریی و گازاندەکانى جووتیاران گرت کە سەرەکیترینەکانیان بریتى بوو لە هەوڵدانى وەزارەت بۆ چارەسەر کردنى کێشەى وەرگرتنى گەنم و جۆ لە جووتیاران لە لایەن حکومەتى ناوەندییەوە و خەرجکردنى پارەى گەنمى ئەو چەند ساڵەى لاى حکومەتى عیراق ماوە. هەروەها جووتیاران داوایان کرد وەزارەتى کشتوکاڵ لە کاتى سەرهەڵدانى ئافاتە کشتوکاڵییەکاندا رۆڵى پێویستى خۆى بگێڕێت لە دەستنیشان کردنى نەخۆشییەکان و جۆرى دەرمان و قڕکەرى پێویست و دابین کردنى دەرمان و چارەسەرى پێویست. گلەییشیان لە رێکخراوى یەکێتى جووتیارن کرد بە وتەى ئەو جووتيارانە "یەکێتى جووتیاران نەیتوانیوە لە ئاست تموحى جووتیارانى کوردستان بێت". داوایشیان کرد وەزیرى کشتوکاڵ ئەوپەڕی هەوڵ بدات لەگەڵ وەزارەتى کارەبا بۆ دابین کردنى کارەبا بۆ ئەو بیرە نوێیانەى کە بە مەبەستى بەراوکردنى زەوییە پشتاوەکان هەڵکەنراون و کارەبایان بۆ دابین ناکرێت بە پاساوى ئەوەى فیدەرەکانى کارەبا لۆدى زۆریان لەسەرە. وەزیرى کشتوکاڵ داوایکرد سەرجەم داواکاریی و سەرنجەکانیان لە راپۆرتێکى نووسراودا بخەنە بەردەست وەزارەتى کشتوکاڵ بۆ ئەوەى بەدواداچوونى پێوست و بە گوێرەى تونا چارەسەرى کێشەکانیان بکرێت و وەڵامى سەرجەم ئەو داواکاریی و سەرنجانەى دایەوە کە جووتیاران لە دیدارەکەى ئەمڕۆدا خستیانە روو. لەو چوارچێوەیەدا بەرپرسانى وەزارەتەکەى راسپارد بەدواداچوونى پێویست بکەن بۆ هەڵسەنگاندنى ئاستى بەدەمەوەچوونى دامەزراوەکانى وەزارەت بۆ داواکاریی جووتیاران تایبەت بە دەستنیشان کردنى نەخۆشییە کشتوکاڵێیەکان و چۆنییەتى خەرج کردنى ئەو بڕە پارەیەى بەناوى کۆمەکى کشتوکاڵى و دابین کردنى بنەتۆو لە ساڵانى رابردوودا لە جووتیاران وەرگیراوە. هەروەک رایگەیاند کە سبەى بۆ گفتوگۆ کردن لەبارەى وەرگرتنەوەى پارەى گەنمى جووتیاران بەشداریی لە دانیشتنێکى پەرلەمانى کوردستان دەکات. لە چەند رۆژى داهاتووش دا سەردانى بەغداو دەکات بۆ گفتوگۆ کردن دەربارەى ئەو گرفتانە پەیوەست بە کەرتى کشتوکاڵ لە نێوان بەغدا و هەرێم بە هەڵپەسێردراوى ماوەنەتەوە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 30/01/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 91 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department