كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
دوای سەردانی شاندێكی باڵای پارێزگای ئامەد بۆ هەولێر پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی توركیا دەگاتە ئاستێكی بەرز

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەڕێزان عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و سینان چەلەبی وەزیری داد و سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێرو دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانیی هەولێرو چەند بەڕێوەبەرێكی گشتیی وەزارەت لە ریستۆڕانتی (داوا) لە هەولێر نیوەڕۆخوانێك بۆ شاندێكی حكومەتی توركیاو پارێزگای ئامەد سازكرا كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان مەهدی ئەكەر وەزیری پێشووی كشتوكاڵی توركیا و پارێزگاری ئامەدو جێگرەكەی و حەوت ئەندامی پەرلەمانی توركیاو ژمارەیەك لە پسپۆڕو شارەزایان، دواتر لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی عەبدولستار مەجیدو مەهدی ئەكەر و پارێزگاری ئامەدو سەفین دزەیی و نەوزاد هادی باس لە دەستپێكردنی گەشتی فڕۆكەوانیی نێوان هەولێر و ئامەد كرا كە كاتی خۆی لە كاتی سەردانی سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ ئەو پارێزگایە ئەم بەڵێنە درابوو، ئەوە بوو كە شاندی میوان یەكەمین شاند بوو كە لەو پارێزگایەوە گەیشتنە هەولێر، هاوكات وێڕای باس كردنی پەیوەندییە ئابووری و كشتوكاڵییەكانی نێوان هەرێم و توركیا، عەبدولستار مەجید جەختی كردەوە لە جێبەجێكردنی یاداشتنامەی لێكگەیشتن كە كاتی خۆی لە نێوان هەردوولا لە كاتی سەردانەكەی بۆ توركیا لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی ئەو وڵاتە باسیان كردبوو، كە تایبەت بوو بە هاوكاریی لەبوارە جیاجیاكانی كشتوكاڵ و ئاودێری و ڤێتێرنەری و نەخۆشییە گواستراوەكان و پەیوەندیی مەرزەكانی نێوان هەرێم و توركیا، لەلای خۆیەوە وەزیری پێشووی كشتوكاڵی توركیا ئەم هەنگاوەی ئەمڕۆی بە مێژوویی وەسفكرد كە شاندێك لەسەر ئەم ئاستە لەیەكەم گەشتدا سەردانی هەولێر دەكات، جەختیشی كردەوە كە پێویستە پەیوەندییەكان نەك هەر لەسەر ئاستی كشتوكاڵ بێت بەڵكو ئابووری و سیاسی و كۆمەڵایەتیش بگرێتەوە، دووپاتیش كردەوە كە لەكاتی گەڕانەوەی بۆ وڵاتەكەی ناوەڕۆكی ئەم كۆبوونەوەیە بۆ سەرۆك وەزیران دەگوازێتەوە بە تایبەتیش جێبەجێ كردنی یاداشتنامەی لێگەیشتن و پێكهێنانی لیژنەی هاوبەش بۆ بەدواداچوون، لەلای خۆشیەوە پارێزگاری ئامەد خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئەو پەیوەندییانە دەربڕی و ئامادەیی خۆی دووپاتكردەوە لەرووی بەهێزكردنی پەیوەندیی كشتوكاڵی و جەزیشی كرد كە شاندێكی وەزارەت سەردانی ئامەد بكات، هەر لەمیانی دیدارەكەدا وتبێژی حكومەتی هەرێم و پارێزگاری هەولێر هاوڕابوون لەسەر بەتینكردنی ئەم پەیوەندییانە لە سەرجەم كایەو بوارەكاندا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 11/04/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 577 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department