بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە شاندێكی رێكخراوی ژیان كە رێكخراوێكی كۆمەڵگەی مەدەنییە، بە سەرۆكایەتی دكتۆر خالید محەمەد ساڵح، لە میانی دیدارەكەدا باس لە پڕۆژەكانی كشتوكاڵ كرا بە شێوەیەكی گشتی و ئەو هەنگاوانەی لە بواری پەرەپێدانی كشتوكاڵدا هەڵیهێناوە، شاندی میوان ستایشی رۆڵی وەزیر و فەرمانگەكانی وەزارەتی كرد لە خزمەتكردنی ئەم سێكتەرە گرنگە، هاوكات پێشنیاری چەندین پڕۆژەیان كرد كە خزمەت بە توێژی جووتیاران بكات، لە لای خۆشیەوە وزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەخۆشحاڵییەوە تێبینی و پێشنیارەكانی رێكخراوەكەی بەهەند هەڵگرت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی