لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاران لە وەزارەت بە سەرۆكایەتی عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وەك هەموو رۆژانی سێ شەمموان، لەگەڵ ژمارەیەك لە جووتیارو بەرهەمهێن كۆبۆوە، لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو روونی كردەوە كە وەزارەت بەردەوامە لە بەدواداچوونی ورد بۆ داخوازی و كێشەكانی جووتیاران بە پێی رێنماییەكان و لە رێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە، ئینجا ئاماژەی بە خۆئامادەكردن دا بۆ وەرزی تازەی چاندن و لەم رووەوە جەختی كردەوە كە وەزارەت ئامادەیە بۆ هەموو هاوكارییەك، بڕیاری دا كە بەپێی توانا لەنزیكەوە بەدواداچوون بكات بۆ پرسی وەرگرتنی پارەی گەنمی پارو ئەم ساڵ بۆ جووتیاران، دواتر گوێبیستی كێشەكان بوو لەوانە كێشەی زەویی جووتیارانی هەندێ ناوچە كە پێویستیان بە تەسویە و تەملیك هەیە خرایەروو، هەروەها گرفتی بیرلێدان لەلایەن هەندێ جووتیار باسیان لێوەكرا، بەڵام لیژنەكە لە ئێستاداو پێشتریش جەختیان لەوە كردۆتەوە كە پێویستە هەنگاوەكانی بیرلێدان بەگوێرەی رێنماییەكان بێت و جووتیارانیش پێوەی پابەند بن، هەر لەم كۆبوونەوەەیەدا چەندین كێشەی دیكە چارەی گونجاویان بۆ دەست نیشان كرا، دووپاتیش كرایەوە كە چارەسەركردنی هەندێ لەو گرفتانە بە رێگەی لیژنەی پسپۆڕ و بە هاوكاریی یەكە ئیدارییەكان لە شارو شارۆچكەكان ئەنجام دەدرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە