كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە وەكالەت پێشوازی لە شاندێكی كۆمپانیای جیهانیی كارتی زیرەك كرد

بەڕێز عەبدولرەحمان عەبدولرەحیم وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە وەكالەت پێشوازی كرد لە شاندێكی كۆمپانیای جیهانیی كارتی زیرەكی كرد كە لە غازی كاكەمین راوێژكاری یاسایی كۆمپانیا و قەحتان عەدەن بەڕێوەبەری لقی هەولێری كۆمپانیا و عەلی حوسێن بەڕێوەبەری جێبەجێكار و مستەفا نەجم ئەندامی یاسایی كۆمپانیاكە پێكهاتبوو، لە دیدارەكەدا كە دكتۆر خاڵس ئەحمەد حەمەدەمین بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەت ئامادەی بوو، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە وەكالەت گوێی لە كورتەیەك گرت دەربارەی چالاكییەكانی كۆمپانیای جیهانی كارتی زیرەك كە ئەوان خزمەتگوزاریی پێشكەش بە فەرمانبەران دەكەن تایبەت بە كارتی( كی) بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگانەیان بە كارتی زیرەك، لەلای خۆشیەوە بەڕێز عەبدولرەحمان عەبدولرەحیم وێڕای دەستخۆشی كردن لە كۆمپانیاكە هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لەو ئەركە، شایانی باسە رێژەی كارتی زیرەك گەیشتۆتە پتر لە 4 ملیۆن و پێنج سەد كارت لە سەرتاسەری عێراق و بە هەرێمی كوردستانیشەوە، كە نرخی هەر كارتێك تەنیا 10 هەزار دینارە، هەڵگری ئەم كارتەش مافی چەندین خزمەتگوزاری دارایی هەیە لەوانە فەرمانبەر دەتوانێت لە هەر شوێنێكی عێراق و دەوڵەتانی توركیاو لوبنان و عومان مووچەی مانگانەی وەربگرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 01/09/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 845 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department