بە سەرپەرشتی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و ئامادەبوونی بەڕێزان نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێرو حەمید عەبدوڵا سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین و سەركەوت رەسوڵ قایمقامی كۆیەو عەباس فەتاح پەرلەمانتاری كوردستان و بە یاوەریی بەڕێوەبەری گشتیی بەنداووكۆگاكانی ئاوو بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و ژمارەیەك لە ئەندازیارو تەكنیكار و بەرپرسانی ئیداری ناوچەكە، رێوڕەسمی كاری گلدانەوەی ئاوی بەنداوی جەلی لە دەڤەری كۆیە جێبەجێكرا، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و میوانان رێوڕەسمەكەیان كردەوەو دواتر سەردانی پرۆژەكەیان كردو لە نزیكەوە و بە شێوەیەكی مەیدانی بە قۆناخەكانی تەواوكردنی پرۆژەكە ئاشنابوون، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوو كۆگاكانی ئاو كورتە باسێكی تایبەت بە گلدانەوەی ئاو لە وەرزی زستان پێشكەشكرد، ئینجا سەرجەم میوانان سەردانی شوێنی گرتنەوەی ئاوی بەنداوەكەیان كردو لەگەڵ تەكنیكارە كارمەندان گفتوگۆیان كرد، شایانی باسە بەنداوی جەلی دەكەوێتە نزیكەی 50 كیلۆمەتر لە باكووری رۆژهەڵاتی شاری هەولێرو لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان بوودجەی بۆ تەرخانكراوەو كۆمپانیای (زێ) نەخشەسازی بۆ داناوەو كۆمپانیای(هەورێ) لە ماوەی 2010 تاكو 2013 جێبەجێی كردووە، تێچووی پرۆژەكە نزیكەی 11 ملیار دینارە، بەرزییەكەی 20 مەترو درێژییەكەی 336 مەترو پانیی بەنداو لەسەرەوە 8 مەترەو لە ژێرەوە 140 مەترەو توانای گلدانەوەی 8.6 هەشت و لە دەدا شەش ملیۆن مەتر سێجای هەیە، دوای تەواوبوونی قۆناخی كۆتایی ئاوی بەنداوەكە بۆ مەبەستەكانی كشتوكاڵ و بەراوكردنی نزیكەی 2200 دۆنم زەوی و بەخێوكردنی مەڕوماڵات و گەشتوگوزارو سامانی ماسی بەكاردەهێنرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی