كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
ئاژانسی جایكا لە بواری پێشخستنی چاندنی گەنم سەركەوتووانە كۆتایی بە ئەركەكانی دەهێنێت

دوای كۆتایی هاتنی ئەركی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی لە بواری توێژینەوە ی چاندنی گەنم و ئەو خزمەتانەی لەم رووەوە لەم ماوەیەدا پێشكەشیان كردووە كە لە ساڵی 2011 وە دەستیان بە چالاكییەكانیان كردووە، ئەمڕۆعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی بەڕێز هێرۆی یوكی هایاشی جێگری یەكەمی ئۆفیسی جایكا لە عێراق و خاتوو ماریكۆ سیندا رێكخەری پڕۆژەی جایكا لە بواری گەنم و بەڕێوەبەرانیی گشتی توێژینەوەو رێنمایی كشتوكاڵ و پلان و بەدواداچوون و بەڕێوەبەرانی توێژینەوە لە دیوانی وەزارەت و پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك، لەگەڵ ستافی ئاژانسەكە كۆبۆوە، سەرەتا كادیرانی ئاژانسەكە پوختەباسێكیان بە داتاشۆو زانیاریی تەواو سەبارەت بە ئیش و كارەكانیان خستەڕوو بە تایبەتیش لە رووی توێژینەوە لە گەنمی جۆری ئەدەنەو جۆری دیكە وەك میكی 3 و بەرغوتە كە بە هەوڵی ئەوان توانیویانە بەرهەمێكی زۆر لە رووبەرێكی كەمدا بەدەست بهێنن كە لەگەڵ ئاووهەوای هەرێمی كوردستاندا دەگونجێ، ئەمە وێڕای كردنەوەی خوول بۆ كادیرانی توێژینەوەی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەت بۆ ئەم مەبەستە، لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەو چالاكی و هەنگاوانەی جایكای بەرز نرخاند كە بە هاوكاریی ستافی توێژینەوەی وەزارەت سەركەوتنی بەدەست هێناوە، جەختیشی كردەوە كە ئەو پەیوەندییە هەر بەردەوام بێت چونكە پێویستیمان بە شارەزایی و تەكنەڵۆجیای زیاترو پێشكەوتووتر هەیە، شایانی باسە بەرهەمی گەنم لە هەرێمی كوردستان ئەم ساڵ گەیشتە پتر لە 600 هەزار تەن و ئومێدی ئەوەش هەیە لە وەرزی ساڵی داهاتوو بەرهەمەكە بگاتە نزیكەی یەك ملیۆن تەن گەنم، زانراویشە كە ئاژانسی جایكا وێڕای كاری توێژینەوە لەسەر گەنم دوو ئەركی دیكەش لەئەستۆ دەگرێت كە بریتین لە پێشخستنی چاندنی سەوزەو میوەو پەرەپێدانی سیاسەتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستاندا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 08/07/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1367 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department