لە میانی كۆبوونەوەی سێ شەممە لەگەڵ ژمارەیەك لە جووتیاراندا بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی سەر بە وەزارەت، لە نزیكەوە گوێی لە جووتیاران گرت لەوانە كێشەی زەوی زاری ناوچەی دۆغان لە كەندینانەوە كە رووبەڕێكی زەویی جووتیاران لە سەردەمێكی زوو بۆ درووستكردنی فڕۆكەخانە تەرخانكرابوو، جووتیاران داوایان كرد كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە مافەكەیان بۆ بگەڕێتەوە، هاوكات كێشەی بیرلێدان تەوەرێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیە بوو، كە جەختكرایەوە بۆ ئەو كێشەیە پێویستە رێنماییەكان لەبەر چاو بگیرێت، ساغكردنەوەی بەروبوومەكانی كشتوكاڵیش یەكێك بوو لە كێشەو داخوازیی هاووڵاتیان بە تایبەتیش بەرهەمی پەتاتە كە لەئێستادا لە ئێرانەوە لە مەرزو خاڵە سنوورییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەهێنرێتە ناو عێراقەوە، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو روونی كردەوە كە لە رێی نووسراوێكی فەرمی كە ئاراستەی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی فیدڕاڵی كراوە، داوای لێ كراوە چی دیكە رێگە نەدرێت بە هێنانە ژوورەوەی پەتاتە ، چونكە لە عەلوەكان و بازاڕەكانی ناوخۆ تێبینی كراوە كە پەتاتەی هاوردە لە ئێرانەوە دێتە ناو عێراقەوە لەڕێی خاڵە سنوورییەكان لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ئەمەش كاریگەریی نەرێنی و خراپی كردۆتە سەر نرخی بەرهەمی پەتاتەی خۆماڵیی كوردستان، سەبارەت بە بڕی گەنمی وەرگیراو لە سایلۆكان عەبدولستار مەجید جەختی كردووە كە حكومەتی عێراق ئەم ساڵ تەنیا 800 هەزار تەن وەردەگیرێت و ئەم بابەتە پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە، دیارە بە هەوڵی ئێمە توانرا ئەو بڕە گەنمە وەربگیرێت، ئەمەو چەندین كێشەی دیكەی كشتوكاڵی خرانەڕوو و رێگە چارەیان بۆ دەست نیشانكرا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە