كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
وەزیرى کشتوکاڵى هەرێم لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت

وەزیرى کشتوکاڵى هەرێمى کوردستان، لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە لەبارەى کێشەى جووتیاران لەگەڵ ستافى گۆڕەپانى فرۆشتنى شووتى لە عەلوەى هەولێر پێکدەهێنێت، ئەمەش دواى سکاڵاکردنى جووتیاران لەوەى بڕێکى زۆر عمولەیان لێوەردەگیرێت کاتێک بەرووبوومى شووتى دەبەنە گۆڕەپانەکە بە مەبەستى فرۆشتن. هەروەها وەزارەتى کشتوکاڵ لەم مانگەوە پێداچوونەوە دەکات بە ئاستى هاوردە کردنى بەروبوومى کشتوکاڵى و بڕی باجى گومرگى لەسەر ئەو بەروبوومانە و ئامادەکردنى خشتەیەکى گونجاوى تایبەت بە دەستنیشان کردنى کاتى قەدەغەکردنى هاوردەى بەرهەمە کشتووکاڵییەکان لە دەرەوە بۆ ناو هەرێم. هاوکات بڕیاریش درا لیژنەیەکى دیکە پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچوونى شێواز و ئاستى بەڕێوەچوونى گەنمى جووتیاران لە سایلۆکان، ئەمەش بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى بازرگانى هەرێم، بەوپێیەى پرۆسەى وەرگرتنى گەنم لە جووتیاران کارى وەزارەتى بازرگانیە. ئەم بریارانە لە میانى کۆبوونەوەى وەزیرى کشتوکاڵى هەرێم و نوێنەرى رێکخراو و کۆمەڵە و گروپ و دەستەکانى تایبەتمەند لە بوارى کشتوکاڵ درا، کە ئەمڕۆ (١/٨/٢٠١٩) لە هۆڵى کۆبوونەوەکانى دیوانى وەزارەتى کشتوکاڵ بەڕیوەچوو. لە میانى کۆبوونەوەکەدا خاتوو بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، داواى لە ئامادەبووان کرد بەوپەڕى راشکاوى گازاندە و سەرنجەکانیان بخەنە روو و هەمووان پێکەوە لە پێناو دۆزینەوەى میکانیزمى گونجاو بۆ پێشخستنى هەمەلایەنەى کەرتى کشتوکاڵ و لابردنى لەمپەر و بەربەستەکانى رێگاى گەشەسەندنى کەرتەکە و کاروبارى جووتیاران و خاوەن پیشە و بازرگانییەکانى پەیوەست بە کەرتى کشتوکاڵ کاربکەن. هەر یەک لە نوێنەرى یەکێتى گشتى جووتیاران، هەنگەوانان، کۆمەڵەى زەیتوون، خاوەن خانووە پلاستیکییەکان، خاوەن پرۆژەکانى بەرهەمهێنانى قارچک، پرۆژە پەلەوەرییەکان و خاوەن کۆمپانیا کشتوکاڵییەکان لە بارەى گرفت و لەمپەرەکان سەرنجەکانى خۆیان خستە روو و میکانیزمى چارەسەریشیان لە دیدى خۆیانەوە خستە روو، لەگەڵ وەزیر و ژمارەیەک لە بەڕیوەبەرە گشتییەکانى وەزارەتى کشتوکاڵ گفتوگۆیان کرد و لە لایەن وەزیرى کشتوکاڵەوە وەڵامى پێویستیان درایەوە و سەبارەت بە داواکارییەکانیشان بەڵینیان پێدرا لە چوارچێوەى یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکان لە هەرێمى کوردستان دا کار بۆ جێبەجێ کردنیان بکرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 01/08/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 930 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department