بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە بەڕێز خاليد دۆسكی وەزیری رۆشنبیری و لاوان، لە دیدارەكەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوان و باخداری و دارستان ئامادەی بوون، باس لە هەماهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەت كرا بە تایبەتی لەگەڵ میدیاو دەزگاكانی راگەیاندن، لەم بارەوە ئاماژە بە هاوكاریی وەزارەتی رۆشنبیری كرا لە رووی لابردنی هەندێ ریكلام لە تەلەفزیۆنەكان دەربارەی شكاندنی بەرهەمی خۆماڵی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو روونی كردەوە كە ماوەیەك لەمەوبەر لە چەند كەناڵێكی لۆكاڵی تەلەفزیۆندا ریكلام بۆ جۆرە بەرهەمێكی وڵاتانی دەوروبەر دەكرا كە تانەی لە بەرهەمی كوردستان دەداو لەم بارەوە دوای ئاگاداركردنەوەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بە نووسراو، ئەوە بوو كە بە سوپاسەوە هەروەك وەزیری رۆشنبیری باسی كرد بۆ ماوەیەك دوو كەناڵ سزادران و ئەم ریكلامەش بە یەكجاری قەدەغەكرا، لەلای خۆیەوە وەزیۆری كشتوكاڵ سوپاسی وەزیری رۆشنبیری كردو هیوای خواست كە میدیاكان هەمیشە لە خزمەتكردنی نیشتمان و گەلی كوردستان و كێشە رەواو داواكارییەكانی خەڵكدا بن و ئیجابیانە و راستگۆیانە مامەڵە لەگەڵ بابەت و رووداوەكاندا بكەن.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی