كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
لە كۆبوونەوەی هەفتانەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. رێگەچارەی گونجاو بۆ چەند كێشەیەكی جووتیاران دەستنیشان كرا

بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختی لەوە كردەوە كە وەزارەت هەمیشە بەتەنگ كێشەو داواكاریی جوتیارو خاوەن پڕۆژەكان هەیە و بەردەوام ئەو بڕیارو رێنماییانە دەردەكات كە لە بەرژەوەندیی ئەواندایە، ئەمەش لە میانی كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی سەر بە وەزارەتدا هات كە رۆژانی سێ شەممە لەگەڵ جووتیارو بەرهەمهێنان ئەنجامی دەدات، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو روونی كردەوە كە وەزارەت بەردەوامە لە بەدواداچوونی ورد بۆ داخوازی و كێشەكان، دواتر گوێبیستی كێشەكان بوو، لەوانە كێشەی زەویی جووتیاران و گرفتەكانی بەردەم پڕۆسەی تەملیككردنی زەویی كشتوكاڵی خرایەڕوو و بە تێبینی و سەرنج باسیان لێوەكرا، ئەمە وێڕای كێشەی بیرلێدان كە سەرنج و تێبینی دەربارەی ئەم كێشەیەش ئاماژەیان پێكرا، لەم بارەوە جەختكرایەوە كە ئەو باباتە پێویستە بەپێی رێنماییەكان چارەوسەربكرێت تاكو زیان بە ئاوی ژێرزەوی نەگات و ئاستی ئاو كەم نەكات یان زیاتر بكات، وێڕای چەندین كێشەی دیكە چارەی گونجاویان بۆ دەست نیشان كرا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 15/03/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 481 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department