رۆژی چوارشەممە 23-11-2016 بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی شاندێكی باڵای وەزارەت كە لە ژمارەیەك بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت پێك هاتبوو، سەردانی پارێزگای دهۆكی كرد و سەرەتا بە یاوەریی بەڕێزان بەشار موشیر ئاغا و زیاد حوسێن ئەندامانی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری و ڤێتێرنەری لە پەرلەمانی كوردستان و لوقمان عوسمان بەڕێوەبەری شارۆچكەكە سەردانی پڕۆژەی پاركی دارستانی شارەدێی قەسرۆكی كردو كە بە هاوكاریی رێكخراوی GIZ ی ئەڵمانی جێبەجێكراوە، رووبەری پڕۆژەكە 42 دۆنمە و بە ماوەی 50 رۆژ تەواو دەكرێت، ئەمە پڕۆژەیە هەلی كار بۆ 200 كرێكار دابین دەكات و 4 هەزار نەمامی لێ دەچێنرێت، هەر لە درێژەی سەردانەكەی بۆ پارێزگاكە بە یاوەریی شاندەكەی وەزارەت و ئەندامانی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری و ڤێتێرنەری و بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی دهۆك سەردانی پڕۆژەی پاككردنەوەی زەوی لەبەرد لە گوندی دەركەل دەكریسیسی لە شارەدێی زاویتە كرد، كە بە هاوكاریی رێكخراوی GIZ ی ئەڵمانی جێبەجێ دەكرێت، ئەم پڕۆژەیە ماوەكەی 30 رۆژەو یەكێكە لە پڕۆژەكانی پاككردنەوەی بەرد لە سنووری ناوەندی قەزای دهۆك، بەڵام پڕۆژەی فراوانی پاككردنەوەكە لە سنووری پارێزگاكە ئەوا هەلی كار بۆ 580 كرێكار و ئاوارە دابین دەكات ورووبەری 8000 دۆنم پاكدەكاتەوە تێچووی گشتیی 583 هەزار دۆلارە، ، دواتر بە یاوەریی شاندی ناوبراو سەردانی گوندی كربلێی سەر بە شارۆچكەی مانگێشی كردو پڕۆژەی خاوێنكردنەوەی جۆگەكانی ئاودێری بەسەركردەوە كە هەرپێنج گوندی(كربلێ، ئالەكینا، دیرگشنیك، حوجاڤا، بێشینكێ) دەگرێتەوە و درێژیی پڕۆژەكە 15 كیلۆمەترە و هەلی كار بۆ 500 بێكار دابین دەكات واتا بۆ هەر گوندێك 100 كرێكار،هاوكات 400-500 جووتیار لێی سوودمەنددەبن، تێچووی گشتی پڕۆژەكە 600 هەزار دۆلارە، هەر لەدرێژەی ئەم گەشتەیدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەردانی وەرشەی تەكنیكی بۆ بەرهەمهێنانی ئامێرەكانی چاندنی كرد كە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كشتوكاڵی دهۆكە، لە نزیكەوە گوێی گرت لە ئەندازیاری پڕۆژەكە میقداد حەسەن دەربارەی پڕۆژەكەو ئەو ئامێرانەی كە بەرهەمیان دەهێنێت، ئامێرەكانیش بریتین لە جۆگەهەڵكەنەرو خەرماشە و پەیین پەرتكەر و خۆڵڕاستكەرەوە و چەند جۆرێكی دیكە) وێڕای دەستخۆشی لە ستافی كار هیوای بەردەوامی بۆ خواستن، ئەم ئامێرانە بە هەمان تێچووی خۆیان و بێ زیادەو قازانج بە جووتیاران دەفرۆشرێن، لە كۆتایی گەشتەكەیدا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كشتوكاڵی دهۆك لە كۆبوونەوەیەكی فراواندا لەگەڵ بەڕێوەبەر و بەرپرسانی هۆبەو بەشەكان لە نزیكەوە گوێی لە كێشەو گرفتەكان گرت و ئاماژەشی بە پلان و بەرنامەكانی وەزارەت كرد بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ، دووپاتیشی كردەوە كە بەپێی تواناو دەرفەت بەدواداچوون بۆ ئەو كێشانە دەكرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی