كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
ڕوونكردنەوەیەك دەربارەی پێدانی زەویی كشتوكاڵ بەدەرچووانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری

دكتۆر ئەنوەر عومەر قادر وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو سەبارەت بەپێدانی زەویی كشتوكاڵی بۆ دەرچووانی كشتوكاڵی وڤێتێرنەری ئەم روونكردنەوەیەی راگەیاند: بۆ ئەوەی هەلی كار لە كەرتی كشتوكاڵی بەتایبەتی بۆ دەرچووانی كۆلیژو پەیمانگاو ئامادەییەكانی كشتوكاڵی وكۆلیژو پەیمانگاكانی ڤێتێرنەری بڕەخسێت و بۆ ئەوەی لەجیاتی دامەزراندن لەكەرتی حكومی، ئەم خاوەن بڕوانامە زانستییانە بێنە مەیدان، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئامادەكاریی دەكات بۆ دابین كردنی زەوی بۆ كاری كشتوكاڵی ئەم بەڕێزانەو لە سەرەتا پێش هەموو شتێك خەریكی ئەوەین لەهەر پارێزگایەك(100)دۆنم زەوی پەیدا بكەین و ئاگاداری كشتوكاڵی پارێزگا كراوە كە ئەم زەوییە دابین بكەن، ئەمە قۆناغی یەكەمەو لە قۆناغی دووەمیش ڕێنمایی تایبەت بەم پڕۆژە ئەوانەی دەیانگرێتەوە و مەرجەكان دەردەكەین ئینجا دەست پێدەكەین . دكتۆر ئەنوەر عومەر قادر وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو 29/4/2015

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 29/04/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1208 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department