بە سەرپەرشتیی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و ئامادەبوونی بەڕێزان عەبدولرەحمان عەلی رەزاو غەریب مستەفا حەمەخان ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە لیژنەی كشتوكاڵ و ئاژەڵداری و ئاودێری و بەنداوەكان ئەمڕۆ سێ شەممە لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاران لە دیوانی وەزارەت، سەرقاڵی گوێگرتن و بەدواداچوونی كێشەو داواكارییەكانی جووتیارو خاوەن پڕۆژەكانی كشتوكاڵی بوو و لەگەڵ ژمارەیەك لە جووتیارو بەرهەمهێن و فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی وەزارەت كۆبۆوە، لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەخێرهاتنی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستانی كرد و هیوای خواست كە ئامادەبوونیان ببێتە هاندەرێك بۆ زیاتر پەرژانە سەر كارو چالاكییەكانی وەزارەت و چارەسەركردنی كێشەوگرفتەكانی هاووڵاتیان بە شێوەیەكی گشتی و جووتیاران بە تایبەتی، لەلای خۆشیانەوە ئەندامانی پەرلەمان كە لە كۆبوونەوەكە ئامادەبوون سوپاسی جەنابی وەزیر و وەزارەتیان كرد، كە هەموو رۆژانی سێ شەممە لەنزیكەوە لە كێشەو داواكاریی جووتیاران دەكۆڵنەوەو چارەسەریان بۆ دەست نیشان دەكەن، دووپاتیشیان كردەوە كە ئەوان لە لیژنەی كشتوكاڵ و ئاژەڵداری و ئاودێری و بەنداوەكان لە پەرلەمانی كوردستان ئەم كۆبوونەوانە بەرز دەنرخێنن و روونیشیان كردەوە كە خوازیارت وەك نوێنەری پەرلەمان هەموو رۆژانی سێ شەممە بەپێی دەرفەت ئامادەی ئەم جۆرە كۆبوونەوانە بن، دواتر لەلایەن جووتیارانەوە چەند كێشەو داخوازییەك خرانە ڕوو بە تایبەتیش كێشەی زێەوی و زاری كشتوكاڵی كە بۆ پڕۆژەكان تەرخان دەكرێت و زیان بە خاوەن زەوییەكان دەگەیەنێت، لەم رووەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختی كردەوە كە بەهیچ شێوەیەك رێگە نادرێت زەویی كشتوكاڵی بدرێتە وەبەرهێن و خاوەن پرۆژەكان تەنیا لە زەوییەكانی بەردەڵان رێگەیان پێ دەدرێت بەپێی پێویست، هاوكات پابەندبوون بە رێنماییەكانی بیرلێدان و كاریگەریی نەبوونیان بۆ سەر ئاوی ژێر زەوی جەختی لێكرایەوە، ئەمەو لەم كۆبوونەوەیەدا چەندین بابەتی دیكە خرانەڕوو و لە رێگاكانی چارەسەركردنیان كۆڵرایەوە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
ڤيديۆى تايبهت بهمبابهته
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە