كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بە سەردانێك گەیشتە ئیتاڵیا... گفتوگۆكردن و بەدەستهێنانی هاوكاریی بۆ بووژاندنەوەی كشتوكاڵ ئامانجی سەرەكیی سەردانەكەیە

ئەمڕۆ بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی شاندێكی وەزارەت كە لە بەڕێوەبەرانی گشتیی پلان و بەدواداچوون و دارستان و رەزگەری و ژمارەیەك لە كارمەندانی وەزارەت پێكهاتبوو، لەسەر خەرجیی حكومةتي ئيتاڵيا بە سەردانێك گەیشتە رۆمای پایتەخت ، لە فڕۆكەخانە لەلایەن خاتوو رێزان حەمە ساڵح قادرئاغا نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئیتاڵیا پێشوازی كران، لە دیدارێكدا باس لە رەوشی ئێستای كشتوكاڵ لە كوردستان كرا، ئەوە دووپاتكرایەوە كە حكومەتی هەرێم گرنگییەگی بەرچاو بە كەرتی كشتوكاڵ دەدات، بە تایبەتیش كە دۆستانی كورد لە وڵاتانی كۆمەكبەخش و كۆمپانیا وەبەرهێنەرەكان لە دەرەوە ئارەزوومەندن كە هاوكاریی كوردستان بكەن لە هەموو كایەكانی كشتوكاڵ و ئاودێری و ڤێتێرنەریدا، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رۆشنایی خستە سەر لایەنەكانی ئەم كەرتەو ئەو هەنگاوانەی كە وەزارەت لە تەمەنی كابینەی هەشتەمی حكومەت بەرەو دابینكردنی خودبژێوی و تێراخۆبوون و دابینكردنی ئاسایشی خۆراك ناویەتی، لەلای خۆشیەوە خاتوو رێزان جەختی كردەوە كە وەك نوێنەرایەتیی حكومەت لە ئیتاڵیا هەمیشە لە پەیوەندیدا دەبێت بۆ زیاتر كردنەوەی كەناڵی پەیوەندی و دابینكردنی ئاسانكاری بۆ سوودو خزمەتكردنی كەرتی كشتوكاڵ. هەر لەمیانی سەردانەكەی بۆ رۆما عەبدولستار مەجید و شاندی یاوەری بە ئامادەبوونی خاتوو رێزان حەمە ساڵح قادر ئاغا لەگەڵ ئيدوارد مەنسور بەڕێوەبەری هۆبەی زەوی و زارو سەرچاوەكانی ئاوو ویلسۆن هۆكۆ شارەزای دانەوێڵەو بابەتە بۆماوەییەكان و ژمارەیەكی دیكەی بەرپرسانی ڤێتێرنەری و تەندروستیی ئاژەڵ لە رێكخراوی فاو كۆبۆوە، لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری كشتوكاڵ جەختی لەوە كردەوە كە لەبەر ئەوەی هەرێمی كوردستان رووبەڕووی قەیرانی دارایی بۆتەوەو پتر لە یەك ملیۆن و هەشت سەد هەزار ئاوارە روویان تێیكردووە، بۆیە جەخت دەكەینەوە كە هاوكاریمان بكەن بۆ دابینكردنی ئاو بۆ ئەو ئاوارانە بەنجامدانی پڕۆژە بۆ ئەم مەبەستە، هەروەها ئاماژە بەو پارەیە كرا كە رێكخراوی ناوبراو لە سەرەتای ساڵی 2015 لە دەوڵەتانی كۆمەكبەخش وەریگرتبوو كە بەهۆیەوە یارمەتیی زەرەرمەندانی ژێر دەستی داعش درابوو، بە تایبەتیش هاوكاری كردنی جووتیاران لەوانە 1500 تەن بنەتۆی گەنم ، لەگەڵ 2182 تەن یۆریا كە بەسەر جووتیاران دابەشكرا و 350 هەزار مریشكی هێلكەكەر و 951 تەن ئالیكی ئاژەڵ و 11 ملیۆن جورعەی فاكسین، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە كۆبوونەوەكەدا جەختی كردەوە لەسەر چەند داخوازییەك لەوانە، دابینكردنی فاكسین بۆ ئاژەڵ و پەلەوەڕ، هەروەها یارمەتیدانی خێزانانی گوندنشین بۆ بەرهەمهێنانی ئاژەڵی و سەوزەو میوە، هاوكات جێبەجێكردنی رێنمایی كشتوكاڵی لەناو كێڵگەی جووتیاران، یەكێكی دیكەی ئەو داواكاریانە بریتی بوو لە هاوكاریكردن لە بواری راوێژكارییدا تایبەت بە گۆڕینی كەشوهەوا كە لەئێستادا جیهان رووبەڕووی ئەو دیاردەیە بۆتەوە، جگە لە پاراستن و بووژاندنەوەی دارستان بە تایبەتیش دارستانی سروشتی، هاوكات دامەزراندنی بانكی جیناتی بۆماوەیی، هەروەها هاندانی سەلامەتیی خۆراك، هەرلەچوارچێوەی دیدارەكانی لە رۆما عەبدولستار مەجید و شاندی یاوەری لەگەڵ ئەحمەد بامەڕنی باڵیۆزی عێراقی فیدڕاڵ لە ئیتاڵیا كۆبۆوە، هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی و هاوكاریی كردەوە لە رووی هاندانی كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان لە بواری كشتوكاڵ كە لە هەرێمی كوردستان پڕۆژەكانیان ئەنجام بدەن، لەلای خۆشیەوە باڵیۆزی عێراقی فیدڕال لە ئیتاڵیا ئامادەیی خۆی بۆ ئەم بوارە دووپاتكردەوە، هاوكات دەستخۆشی كرد لە پڕۆژەی بەرهەمهێنانی رۆنی زەیتون كە پەیمانگای (باری)ی ئیتاڵی لە كوردستان بە كۆمەكی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە جێبەجێی دەكات و ئەم پڕۆژەیەی بە دەستكەوتێكی بەرچاوی ئابووریی لەقەڵەم دا. ماجد دەباغ بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەت كە یاوەریی وەزیر دەكات ئەم سەردانەی بە سەركەوتوو و بەرهەمدار وەسفكرد.. ئەمەو بڕیاریش وایە سبەی دووشەممە وەزیرو شاندەكەی لەگەڵ بریكاری وەزیری كشتوكاڵی ئیتاڵیاو بەڕێوەبەری گشتیی هاوكاریی نێودەوڵەتی لە وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا كۆببێتەوە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 08/03/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 704 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department