بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە دكتۆر جەلال شەلماشی شارەزا لە بواری ڤێتێنەری لە شاری مەهاباد و پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر عوسمان جەمال لە كۆلیژی ڤێتێرنەریی زانكۆی سلێمانی و شاندێكی یاوەری، لە دیدارەكەدا كە بەڕێوەبەری گشتی پلان و بەدواداچوون ئامادەی بوو، باس لە ئەنجامدانی پڕۆژەی وەبەرهێنان تایبەت بە كەرتی ڤێتێرنەری لە هەرێمی كوردستان كرا هەروەها چۆنێتی رێگەگرتن لەو نەخۆشیانەی تووشی ئاژەڵ دەبن بەر لە تەشەنەكردنیان،شاندەكە بۆ ئەم مەبەستە داوای ئاسانكاری لە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كرد، لەلای خۆیەوە ئامادەی خۆی پیشاندا بۆ پێشكەشكردنی هەموو جۆرە هاوكارییەك كە خزمەت بە تەندروستی مرۆڤ و ئاژەڵ دەكات، ئەمەو چەندین تەوەری دیكە پەیوەست بەو پڕۆژەیە قسەوباسیان دەربارەكرا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی