كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەردانی قەزای چەمچەماڵی كرد كێشەو داوكاریی جووتیاران و فەرمانبەرانی كشتوكاڵ تەوەری سەرەكیی سەردانەكە بوو

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەردانی قەزای چەمچەماڵی كردو بە كێشەو داواكاریی جووتیارانی دەڤەرەكە و فەرمانبەرانی كشتوكاڵ ئاشنابوو، لە سەردانێكیدا بۆ قەزاكە بە یاوەریی بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوان و دارستان و باخداری، سەرەتا لە كۆبوونەوەیەكی فراواندا لە بینایەی قایمقامیەت بە ئامادەبوونی رەمك رەمەزان قادر قایمقامی چەمچەماڵ و سەرجەم بەڕێوەبەرانی ناحیەكانی سنووری قەزاكەو سەرۆك و بەرپرسانی فەرمانگە حكومییەكان و ژمارەیەك لە جووتیاران و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەكان، ئامانجی سەردانەكەی خستەڕوو و ئاماژەی بەوە كرد كە وەزارەت بەپێی توانا پشتگیریی لە هەموو داواكاری و پێداویستییەكان دەكات، بەپێی ئەو لیستەی كە قایمقام خستییە بەردەم بەڕێزیان كە چەندین خاڵی لەخۆگرتبوو لەوانە دروستكردنی بینایەو تەواوكردنی كارگەی تۆپاككەرەوەی بانی مەقام و تاقیگەی پاراستنی رووەك و دامەزراندنی ساردخانە، لە وەڵامی ئەو داواكارییانە عەبدولستار مەجید روونی كردەوە كە ئەوەی بتوانین دابینی دەكەین، بەڵام هەندێ شتی دیكەی وەك ئۆتۆمبیل و بینایە لەبەر قەیرانی دارایی لەئێستادا ناكرێ، بەڵام لە داهاتوودا دوای تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخە دەتوانین جێبەجێیان بكەین، ئینجا رۆشنایی خستە سەر ئەو چالاكییانەی كە وەزارەت بۆ خزمەتی جووتیاران ئەنجامیداون، لەوانە سیستەمی دانانی رسومات لەسەر بەرهەمی هاوردە بۆ پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، هەروەها هەوڵی وەزارەت بۆ نەهێشتنی زێدەڕۆیی سەر زەوییە كشتوكاڵییەكان، دواتریش كە هەر دوێنێ بڕیاردرا گەنم وجۆی ئالیك هاوردەبكرێت بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیی هاووڵاتیان، جەختیشی كردەوە كە بە تەرخانكردنی بوودجەی 36 ملیار دینار دەتوانین سەوزەو میوە لە هەر چوار وەرزی ساڵ دابین بكەین، هاوكات ئاماژەی بەوە كرد كە ئەركی وەزارەت دابینكردنی هەردوو ئاسایشی خۆراك و ئاوە، لەم بوارەشدا باسی لە زیادبوونی بەرهەمی گەنم و سەوزەو میوە كرد كە لە زۆر بابەتدا گەیشتووینەتە خوددابینكاری، بۆ ئاویش دووپاتی كردەوە كە بە درووستكردنی بەنداوو پۆند دەتوانین سوود لە ئاو وەربگرین و پێویستمان بە ئاوی هاتوو نەبێت لە وڵاتانی دەوروبەر كە ئەوەش بە تەرخانكردنی بوودجەی پێویست ئەنجام دەدرێت، دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا وەڵامی پرسیاری میدیاكارانی دایەوە تایبەت بە سەرجەم بوارەكانی كشتوكاڵ و ئاوو سامانی ئاژەڵ، هەر لە میانی گەشتەكەی بۆ قەزاكە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی چەمچەماڵی كردو لە كۆبوونەوەیەكی فراواندا بە ئامادەبوونی قایمقام لەگەڵ بەڕێوەبەرو فەرمانبەراندا سوپاسی رۆڵی فەرمانبەرانی كرد كە خۆڕاگرانە دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن سەرباری كەمیی مووچەو قەیرانی دارایی و هەلومەرجی سیاسی و دووپاتیشی كردەوە كە وەزارەت پاڵپشت و هاریكار دەبێت بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان بەپێی توانا، بۆ دوای نیوەڕۆش لە هۆڵی رۆشنبیریی چەمچەماڵ كۆڕێك بۆ وەزیر سازكرا بە ناونیشانی( بەرەو پێشچوونی كشتوكاڵ و لەمپەرەكانی بەردەمی) لە كۆڕەكەدا كە قایمقامی قەزاكەو ژمارەیەكی بەرچاوی جووتیاران و جەماوەر و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەكان ئامادەی بوون، سەرەتا رۆشنایی خستە سەر بارودۆخی سیاسی و ئیداری و دارایی كوردستان و هیوای خواست كە ئەم قۆناخە بە ئاشتی و دوور لە نەهامەتی و ناخۆشی تێپەڕیت و گەلی كوردستان بگات بە ئامانجە پیرۆزەكانی لە سەربەخۆیی و پێكەوەژیان و ئاسوودەیی بە تەبایی هموو لایەنە سیاسییەكان، هاوكات ئاماژەی بە چەند بوارێكی كەرتی كشتوكاڵ و هەنگاوو بەرنامەكانی وەزارەت كردو لەمپەرو كۆسپەكانی بەردەم بەرەوپێشچوونی شیكردەوە كە هەندێكیان دارایی و سیاسی و ئیدارین، لەم رووەوە ئەركی وەزارەتی لەم قۆناخەدا روونكردەوە و پلان و پڕۆژەی داهاتووی خستەڕوو، لە كۆتاییدا ژمارەیەك لە ئامادەبووان سەرنج و تێبینی و داواكارییەكانیان باسكردو لەلایەن وەزیرەوە وەڵام درانەوە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 08/08/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 384 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department