كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
كێشەو گرفتەكانی كەرتی كشتوكاڵ لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان خرانەڕوو

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە بەڕێز نەسرەدین سەعید سندی سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد، لە دیدارەكەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتی دیوان و پلان و بەدواداچوون ئامادەبوو، باس لە هاوكارییەكانی وەزارەت كرا بۆر ئەو ناوچانە، لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە شاندی میوانی راگەیاند كە ئێمە هەر یارمەتییەكمان دابێتەو جووتیارانی هەرێمی كوردستان بە هەمان شێوە گەیاندوومانەتە جووتیارانی ئەو ناوچەیە، لەمەشدا ئاماژەی بەوە كرد كە وەزارەت لەم ساڵانەی رابردوودا بەردەوام هاوكاریی و یارمەتیی كشتوكاڵی بە جووتیارانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم كردووە، وەك قەرزی كشتوكاڵی و دابینژكردنی پەیین و گەنم و دەرمان و ڤاكسین و بیناكردنی بارەگاو شوێن بۆ فەرمانگە كشتوكاڵییەكان وێڕای پڕۆژەی دیكەی دارستان و باخداری و ماسی، لەلای خۆیانەوە سەرۆكی دەستەی كاروباری ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم و شاندی یاوەری سوپاسی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستانیان كردو هیوایان خواست كە سەرجەم ناوچەكانیشیان بەر ئەم هاوكارییە بكەوێت، داواشیان كرد كە جەنابی وەزیر لە كۆبوونەوەیەكی فراوانی ئیداریی ئامادەبێت كە قایمقام و بەڕێوەبەرانی ناحییەكانی ئەو ناوچانە تێیدا ئامادە دەبن، بۆ تاوتوێكردنی كێشەكانی بەردەم كەرتی كشتوكاڵ و ئەگەری زیادكردنی هاوكارییەكان بەپێی پێویست.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 10/05/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1200 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department