بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە رۆبیتەت محەمەد رەشید بەرپرسی ئەنجومەنی گوندی تۆركە لە ناحیەی تەوێڵی سەر بە ئیدارەی گەرمیان و شاندێكی یاوەری، لە دیدارەكەدا سەرەتا شاندی ناوبراو ستایشی وەزیری كشتوكاڵی كرد بۆ ئەو بایەخدانەی كە وەزارەت بە كەرتی كشتوكاڵی داوەو ئەو هەنگاوانەیشی كە بۆ زیاتر خزمەتكردنی جووتیاران هەڵیگرتوون، دواتر مەبەستی سەردانەكە خرایەڕوو كە بریتی بوو لە داخوازیی بۆ درووستكردنی پۆند لە گەرمیان بۆ بەراوكردنی زەویی كشتوكاڵ و سوود وەرگرتن لەم پۆندە لەلایەن مەڕدارانیشەوە، هاوكات داوایان كرد كە بەروبوومی ماسیی هاوردە لە كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە رابگیرێت لەكاتی هەبوونی بەروبوومی ماسیی خۆماڵی، لەلای خۆشیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وێڕای بەخێرهێنانی میوانان دووپاتی كردەوە كە لەئێستادا وەزارەت خەریكی بڕیاردانە لەسەر ئەم بابەتە بۆ گەیشتن بە لایەنی سوود و زیانی قەدەغەكردنی هاوردەی ماسیی زيندوو وكاریگەریی بۆ سەر بازاڕو خاوەن پڕۆژەكانی ماسی، دووپاتیشی كردەوە كە ئەوەی لە سوودو قازانجی ئەواندا بێت وەزارەت كاری بۆ دەكات، ئەمەو هەندێ بابەتی دیكەی پەیوەست بە كەرتی كشتوكاڵ و سامانی ئاژەڵ و ئاودێری لە ناوچەكە گفتوگۆیان دەربارە كرا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی