بێگەرد تاڵەبانی: لێكتێگەیشتنێك لەنێوانمان واژۆ دەكەین شانشینی هۆڵەندا هاوكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەكات بۆ بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و وەزیری كشتوكاڵیش دەڵێت، لێكتێگەیشتنی هاوبەش لەنێوانمان واژۆ دەكەین. ئەمڕۆ پێنج شەممە 17/9/2020، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی كەریم سلێمان، بریكاری وەزارەت و ژمارەیەك بەرێوەبەری گشتی پێشوازیكرد لە هانس سمۆلدرس، راوێژكاری كشتوكاڵی بۆ كونسوڵخانەی گشتی هۆڵەندا لە كوردستان و باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغداد و شاندێكی یاوەری . لەسەرەتای كۆبوونەوەكە و دوای بەخێرهاتن، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وتی، هۆڵەندا هاوكارێكی گرنگمانە لەبەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ. لە كۆبوونەوەكە باس لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا كرا بۆ بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری، لەم چوار چێوەیە بۆ ئاسانكاری چەند هەنگاوێك گفتوگۆی لەسەر كراو بڕیاردرا، لیژنەیەكی راوێژكاری هاوبەش دروست بكرێت بۆ زانینی پێداویستیەكان و راهێنانی جوتیاران. هەروەها لێكتێگەیشتنێك واژۆ دەكرێت بۆ بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری. جەختكرایەوە لەسەر هەماهەنگی بۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەك بەشێوەی سیستەمی (PPP) هاوبەشی نێوان كەرتی گشتی و تایبەت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو: دەستمان بەسەر سەدان تۆن پەتاتە و تەماتەی قاچاغدا گرت