ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و يارۆسڵاڤ رایف جێگری كونسوڵی گشتی چیك لە هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و مامۆستایانی زانكۆكانی كوردستان و پسپۆڕو ئەندازیاران، لە بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوو كۆگاكانی ئاو سیمینارێك دەربارەی ئاوو بەنداوەكان بۆ كۆمپانیای CREAكریای چیكی بەڕێوەچوو تایبەت بە ئەنجامدانی كاری پێویست بۆ درووستكردنی بەنداوو چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست بەم بابەتەوە، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە وتەیەكدا سەرەتا دەستخۆشی لە حكومەتی چیك و كۆمپانیای ناوبراو كرد بۆ ئەم جۆرە سیمینارانە كە سوود بە هەموو لایەك دەگەیەنێت، لە بەشێكی دیكەی وتەكەیدا ئاماژەی بە گرنگیی ئاو كرد و دووپاتی كردەوە كە لەئێستادا وڵاتانی جیهان بایەخی تەواو بە ئاو دەدەن وەك سامانێكی نیشتمانی و هەندێ جاریش وەك چەك بۆ ركابەریی یەكدی بەكاری دێنن، دووپاتیشی كردەوە كە ئێمە لە هەرێمی كوردستاندا كێشەی ئاومان هەیە ، هۆكارەكەشی بۆ خراپ بەكارهێنانی ئاو دەگەڕێتەوە لەلایەن جووتیاران و هاووڵاتیانەوە بە گشتی كە رۆژانە بە هەزاران مەتر سێجا ئاو بە هەدەر دەچێت، هاوكات هۆكارێكی دیكەش نەبوونی بوودجەی پێویستە بۆ درووستكردنی بەنداوی تازە لەبەر ئەو قەیرانە داراییەی كە رووبەڕووی كوردستان بۆتەوەوە، ئەوەشی بەبیر ئامادەبووان هێنایەوە كە لە ئێستادا 20 بەنداو لە دیزایین تەواو بوونەو هەندێكیان بە سستی كاریان تێدا دەكرێت و ئەوانی دیكەش لەبەر ئەو قەیرانە راوەستاون، لە هەمان كاتدا ئاماژەی بە هۆكارێكی دیكەی كێشەی ئاو كرد ئەویش درووستكردنی بەنداو لەلایەن وڵاتانی دەوروبەرەوە یان گۆڕینی رێڕەوەی ئەو ئاوەی كە لەوانەوە دەڕژێتە هەرێمی كوردستانەوە كە كاریگەریی بۆ سەر كشتوكاڵ و گەشتوگوزارو ژینگەو پڕۆژەكانی ئاوی خواردنەوە هەیە، هاوكات چەندین وتاری دیكە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكان و جێگری كونسوڵی گشتیی چیك وكۆمپانیای كریا پێشكەشكران، جێی وەبیرهێنانەوەیە كۆمپانیای CREAكریای چیكی لە رابردوودا هەماهەنگیی بەرچاوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەكان و كۆگاكانی ئاوی كردووە، چ لە رووی راوێژەوە یان بە پێشكەشكردنی دیزایین بۆ دامەزراندنی بەنداو لە هەرێمی كوردستان.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی