كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
بە بڕیارێكی حكومەتی عێراق.. لە ساڵی 2016-2017دا تەنیا گەنمی ورد( گەنمی نان) لە جووتیاران وەردەگیرێت

بەپێی بڕیارێكی هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ و بازرگانی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ بۆ وەرزی چاندنی ئەم ساڵ 2016- 2017 سایلۆكانی هەرێمی كوردستان تەنیا گەنمی ورد واتا گەنمی نان لە جووتیاران وەردەگرن، دكتۆر ئەنوەر عومەر قادر بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون و وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەم هەواڵەی پشت راستكردەوەو رایگەیاند: با لە ئێستاوە برا جووتیارەكانی هەرێمی كوردستان ئاگادار بن كە بەغدا بڕیاری داوە تەنیا گەنمی ورد( گەنمی نان) لە سایلۆكان وەردەگیرێت و گەنمی درشت( گەنمی ساوارو بڕوێش) وەرناگیرێت، وتەبێژی وەزارەت زیاتر روونی كردەوە كە ئەو جووتیارانەی بە نیازن گەنم رادەستی سایلۆ بكەن با گەنمی ورد بچێنن و ئەوەیشی دەیەوێت گەنم لە دەرەوەی سایلۆ بفرۆشێت ئازادە لە چاندنی گەنمی ورد یان درشت. دووپاتیشی كردەوە كە وەزارەت لەپێناو بەرژەوەندیی جووتیاران و نزیكبوونەوەی وەرزی چاندن لە ئێستاوە ئەم ئاگادارییە بە جووتیاران رادەگەیەنێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 19/09/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1206 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department