كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ بەدواداچوون بۆ كێشەی رادەستكردنی گەنمی جووتیاران دەكات

لە میانی كۆبوونەوەی سێ شەممە لەگەڵ ژمارەیەك لە جووتیاراندا بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی سەر بە وەزارەت، سەرەتا پیرۆزبایی هاتنی ئەو مانگە پیرۆزەی لە جووتیاران كردو هیوای خواست كە ببێتە مایەی خۆشی و زیادكردنی بەرهەم و بەرەكەت بكەوێتە خەرمانی بەروبوومەكانیان و زیاتر هاندەر بێت بۆ بەتەنگەوەهاتنی كاركردن و داهاتی نیشتمانی، بە شێوەیەكی راستەوخۆش بەدواداچوونی كرد بۆ كێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆكان، بۆ ئەم مەبەستەش پەیوەندی كرد بە لایەنی پەیوەندیدار و بەڵێنی چارەسەری كێشەی سەرەی رادەستكردنی گەنمی جووتیارانی وەرگرت كە لە هەندێ شوێندا رووبەڕووی گرفت دەبێتەوەو كاریگەریی دەكاتە سەر سرەی رادەستكردن و دواكەوتنی پڕۆسەكە، لەلای خۆشیانەوە جووتیارانی ئامادەبوو سوپاسگوزاری وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بوون بۆ ئەم خەمخۆرییە، عەبدولستار مەجید جەختیشی كردەوە كە هەموو لایەك پێویستە هاوكاربن بۆ سەرخستنی پڕۆسەی كشتوكاڵ، دواتر گوێبیستی كێشەكان بوو، لەوانە كێشەی زەویی جووتیاران خرایەڕوو و باسیان لێوەكرا، چارەی گونجاویان بۆ دەست نیشان كرا، دووپاتیش كرایەوە كە چارەسەركردنی هەندێ لەو گرفتانە بە رێگەی لیژنەی پسپۆڕ و بە هاوكاریی یەكە ئیدارییەكان لە شارو شارۆچكەكان ئەنجام دەدرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 14/06/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 773 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department