كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
وەزیری گەشەپێدانی توركیا: لەنزیكەوە ئاگادارم كە هەرێمی كوردستان لە كەرتی كشتوكاڵدا هەنگاوی پێشكەوتووی هەڵێناوە

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی توركیا لە هەموو بوارێكدا پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە دیوە بە تایبەتیش لە بواری ئابووریدا كە كشتوكاڵیش كۆڵەگەی گرنگیی ئابوورییە، ئەمەو لە میانی پێشوازیكردنی لە بەڕێز جەودەت یەلماز وەزیری گەشەپێدانی توركیا كە بە سەردانێكی فەرمی گەیشتۆتە هەولێری پایتەخت، بە ئامادەبوونی بەڕێزان فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت، هەردوولا جەختیان لە پەیوەندیی نێوان هەرێم و توركیا كردەوە، بە تایبەتیش ئاماژەكردن بە دوو یاداشتنامەی لێكگەیشتن لە بوارەكانی كشتوكاڵی و ئاودێری و ڤێتێرنەری كە لەنێوان وەزیری كشتوكاڵی هەرێم و هەردوو وەزیرانی پێشووی كشتوكاڵ و ئابووریی توركیا لە میانی سەردانی بەڕێزیان بۆ ئەنكەرا باسیان لێوەكرابوو، ئومێدیان خواست واژۆ بكرێن و بخرێنە بواری جێبەجێ كردنەوە، دواتر لیژنەی تەكنیكی و بەدواداچوونیان بۆ پێكبهێنرێت، هەر لەم دیدارەدا جەختكرایەوە لەسەر ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری و پەرەپێدانی تواناو لێهاتوویی كارمەندو فەرمانبەرانی وەزارەت، لەلای خۆیەوە جەودەت یەلماز وەزیری گەشەپێدانی توركیا ستایشی رەوشی سەقامگیری كوردستانی كرد و ئاماژەی بەوەدا كە لەنزیكەوە ئاگاداری گەشەی كەرتی كشتوكاڵی هەرێمەو هیوای خواست لە میانی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هەر دوولا، ئەم كەرتە زیاتر پێشكەوتن بەخۆیەوە ببینێت، عەبدولستار مەجید پوختەیەكی لە هەنگاوو بەرنامەكانی وەزارەت بۆ میوانەكەی خستەڕوو و دووپاتی كردەوە كە كشتوكاڵ وەك نەوت گرنگە بۆ ژێرخانی ئابووری و پێویستە بایەخێكی زۆری پێ بدرێت و خۆشحاڵی خۆیشی بەم دیدارە دووپاتكردەوە، ئەمەو لە كۆتاییدا هەر دوولا دیارییان ئاڵوگۆڕكرد.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 28/04/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 795 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department