كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
وەزارەتی كشتوكاڵ و بازرگانی كۆبوونەوە

زیادكردنی بنكەی وەرگرتنی پارەی گەنمی جوتیاران تەوەرێكی كۆبوونەوەكە بوو ئەمڕۆ دووشەممە 2020/5/18، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازیكرد لە كەمال مسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، لەكۆبوونەوەیەك گفتوگۆكرا لەسەر زیادكردنی بنكەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆكان. لەسەرەتای كۆبوونەوەكە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دوای بەخێرهاتن باسی لە هەماهەنگی زیاتر كرد لەنێوان هەردوو وەزارەتی تایبەت بە ئاسانكاری بۆ جوتیاران لە وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكان و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی. هەروەها مانەوەی جوتیاران لە بنكەكانی وەرگرتنی گەنم گفتوگۆی لەسەر كراو، لایخۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو داوای زیادكردنی بنكەكانی وەرگرتنی كرد. لایخۆشیەوە كەمال مسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئاماژەی بەوەكرد، ئامانجی هەردوولامان خزمەتكردنی خەڵكە، بۆیە لیژنەی نێوان هەردوولا كاراكرایەوە. لەدانیشتنەكە كە بریكاری وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی و ژمارەیەك بەڕێوەبەری هەردولا بەشدار بوون، گفتوگۆی وردكرا لەسەر دانانی میكانزمێكی تایبەت بەهاوردەكردنی ئەو بەرهەمانەی كە سیفەتی بازرگانی و كشتوكاڵیان هەیە. هەماهەنگی هەردوو وەزارەت بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی لە رێگەی لیژنەیەكی نێوان هەردوولا بڕیاری لەبارەوە درا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 18/05/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 117 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department