كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو: بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشەیەك پێویستە رەچاوی رێنماییە یاساییەكان بكرێت

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێ شەممەدا ، لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی سەر بە وەزارەت بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ ژمارەیەك لە جووتیارو بەرهەمهێن و فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی وەزارەت كۆبۆوە، لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا بەڕێزی ئاماژەی بەوەكرد كە هەموو هاووڵاتییەك لە جووتیاران و بەرهەمهێن و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەت مافی خۆیەتی كێشەو داواكانی راشكاوانە بخاتەڕوو، دووپاتیشی كردەوە كە حكومەت بەرپرسە بەرامبەر دابینكردنی پێداویستییەكانی ژیان بۆ هاووڵاتیانن لە بەرامبەریشدا بەرپرسیارێتیی پاراستنی هەموو دەستكەوت و رەوشی وڵات دەكەوێتەئەستۆی ئەوانەوە ئەمەش بۆ ئەوەیە كە پردێكی هاوكاریی و پەیوەندیی لەنێوان حكومەت و خەڵك بێتەئاراوە، دواتر لە نزیكەوە بەڕێزی و لیژنەكە گوێیان لە كێشەكانی جووتیاران و فەرمانبەران گرت، كە تایبەت بوون بە كێشەی زەوی و زارو موڵكایەتی و زێدەڕۆیی سەر زەویی جووتیاران، یەكێك لەو كێشانە بریتی بوو لە قەرەبووكردنەوەی جووتیاران لەكاتی ئەوەی كە زەویەكانیان بەر پرۆژەكانی شارەوانی دەكەون، لەم بارەیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوە كرد كە لیژنەكە لە داواكارییەكە دەكۆڵێتەوەو بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانییەكان بەدواداچوون بۆ ئەم كێشەیە دەكات، سەبارەت بە لێدانی بیر بە شێوەی نایاسایی لە هەندێ شوێن كە بە پێی رێنماییەكان قەدەغەیە، لیژنەكە روونی كردەوە كە رێگە بە هیچ كەس نادرێت كە دوور لە رێنماییەكان بیر لێبدات چونكە زێدەڕۆییە بۆ سەر مافی گشتی و مافی خەڵك لە سوودوەرگرتن لە سامانی ئاو، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە جووتیارو بەرهەمهێنانی راگەیاند كە چارەسەركردنی هەندێ لەو گرفتانە بە رێگەی لیژنەی پسپۆڕ و بە هاوكاریی یەكە ئیدارییەكان لە شارو شارۆچكەكان ئەنجام دەدرێن ،لەم رووەوە دووپاتكرایەوە كە هەموو بەرهەمهێن و جووتیارێك دەتوانێ بە راشكاوییەوە هەر گرفتێكی هەیە بیخاتە بەردەم لیژنەكە تاكو بەدواداچوونیان بۆ بكات، لەلای خۆشیانەوە ئامادەبووان سوپاسی وەزیر و لیژنەی بەدواداچوونیان كرد بۆ ئەم دەستپێشخەرییە تاكو بە مافەكانی خۆیان بگەن و كێشەكانیان چارەسەر بكرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 04/03/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 570 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ڤيديۆى تايبه‌ت به‌مبابه‌ته‌


ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department