كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:57 AM
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو.. پێوەری هەڵسەنگاندن وسیستەمی دانانی بەڕێوەبەرو سەرۆك بەش و هۆبەكان پەیڕەودەكات

بۆ یەكەم جارە لەسەر ئاستی وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێوەری هەڵسەنگاندن بۆ ئەوانەی فەرمانبەرن و سیستەمی دانانی بەڕێوەبەرو سەرۆك بەش و هۆبەكان لە سەرجەم دامەزراوو فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەت پەیڕەو دەكات، دكتۆر ئەنوەر عومەر بەڕێوەبەری گشتی پلان و بەدواداچوون و وتەبێژی وەزارەت دەربارەی ئەم هەنگاوە روونی كردەوە كە بەپێی ئەم پێوەرە چەندین خاڵ دەست نیشانكراوە كە دوای پەیڕەوكردنیان ئینجا دەخرێتە واری جێبەجێ كردنەوە، دەربارەی گرنگترین ئەو خاڵانەی كە دەبنە بنەمای پێوەر بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن و دانانی بەڕێوەبەر و سەرۆك بەش و هۆبەكان، وتەبێژی وەزارەت ئاماژەی بەوە كرد كە گرنگترین ئەو خاڵانە بریتین لە وەی كە ئەو بەڕێوەبەرە یان سەرۆك بەشەی دەست نیشان دەكرێت پێویستە ئاستی لێهاتوویی وەزیفی لەبار بێت هەروەها دەخرێتە كێبڕكێوە لەگەڵ هاوكارانی دیكەی، وێڕای بوونی بڕوانامەی گونجاو بۆ ئەو پۆستە، لەگەڵ رەچاوكردنی ساڵانی خزمەت، پێویستە شارەزایی تەواوی لە پسپۆڕییەكەی خۆی لەو شوێنە هەبێت، لە هەمان كاتیشدا بە هەموو ئەركەكانی سەرشانی پابەند بێت، دواتر خاوەن پاشخانێكی پاك و رەوشت بەرزبێت لە جێبەجێكردنی كارەكەیدا، وێڕای ئەم خاڵانەش، ساڵانە ئەو بەڕێوەبەر و سەرۆك بەش و هۆبانەی كە لە ئێستادا لەكاردان هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەنجام دەدرێت، بە مەبەستی ئاشنابوون بە ئاستی سەركەوتن و توانای ئەدایان لە كارەكانیاندا، لە كۆتاییشدا وتەبێژی وەزارەت ئاماژەی بەوە كرد كە بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیەو بەڕێوەبردنی كارەكان چەند لیژنەیەك چ لەسەر ئاستی وەزارەت یان لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و فەرمانگەكانی وەزارەت پێكدێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 22/06/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1668 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department